وەزارەتی دارایی ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی خەرجكردنی مووچەی ئەمساڵ بڵاوكردەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/25) وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدرایی بۆ ساڵی (2026) دەڵێت، "تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریار و ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی (2026) نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان."
وەزارەتی دارایی دووپاتی دەكاتەوە، هەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (120) ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات."
دەقی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان:
سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2026)، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بەپێویستمان زانی ئەم بەرچاورونیانە بخەینە روو.
١- تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بریارو ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
٢- تا ئێستا هیچ ڕێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لە ئارادا نییە.
٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە.
٤- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەو لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە ( واتە بڕیارو ڕێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لەساڵی ٢٠٢٦ ).
بۆیە تکایە هەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.
بۆ چەندهەمین جار چەند بارەی دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment