تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا بێهیوا دەبێت تورکیە

نوچەنێت: دنیا ئەحمەد

وەزیری دەرەوەی تورکیا بێهیوابوونی وڵاتەکەی لە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دووپات کردەوە و دەڵێت، تاوەکو یەکێتی ئەوروپا بەردەوام بێت لە پەیرەوکردنی ئەو سیاسەتە دژە تورکیایە، پێموایە تورکیا ناتوانین ببێت بە ئەندام لەو یەکێتییە."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/26) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاوی کردەوە، تورکیا چەندین ساڵە هەوڵی بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا دەدات، بەڵام بەهۆی پابەندبوونی چەند پرسێک دوورخراوەتە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە سیاسەتی ئەندامانی ئەو یەکێتییە دەگرێت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەوبارەیەوە گوتی، "تورکیا لە هەموو کاتێک زیاتر لەهەمان خاڵی هاوبەشدایە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، گەورەترین بەربەست لەبەردەوم ئێمە بۆ بوون بەئەندام لەو یەکێتییە عەقڵیەتیی هەڵەیە لەلایەن ئەندامان."

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نیگەرانییەوە رایگەیاند، "تاوەکو یەکێتی ئەوروپا ئەو سیاسەتە دژە تورکیایە پەیرەو بکات، پێموایە ئێمە ناتوانین ببین بە ئەندام."، فیدان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تورکیا چەندین ساڵە خۆی کاندید کردووە بۆ بوون بە ئەندام و دەشڵێت، "تاوەکو ئێستا یەکێتی ئەوروپا ئەقڵیەتی سیاسەتی ناسنامە دژ بە ئێمە بەکاردێنێت، هەربۆیەش لەئێستا پرۆسەی ئەندامبوونمان پەکی کەوتووە و بۆتە کێشەی کلتووری و سیاسی، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی پرۆسەکە."

لەدرێژی چاوپێکەوتنەکەدا هاکان فیدان باسی لەوەش کرد، یەکێتی ئەوروپا پێیوایە تورکیا خاوەنی ئاینێکی جیاواز و شارستانییەتێکی جیاوازە لەگەڵ بیروبۆچوونی ئەوان ناگونجێ و بۆیەش ئێمە بە دوور دەگرێت."

جێگەی ئاماژەیە، تورکیا وەک وڵاتێکی ئاسیا، بەشێکی کەمی لە شاری ئەستەنبۆڵ دەکەوێتە سەر کیشوەری ئەوروپا، بەڵام چەندین ساڵە هەوڵ دەدات لە وەرگرتنی لە یەکێتی ئەوروپا، دوای ئەوەی لە ساڵی (1989) بە فەرمی داوای ئەندامبوونی وڵاتەکەی پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا کردووە و تاوەکو ئێستا چاوەروانە بۆ بوون بە ئەندام. هاوکات بەرپرسانی باڵای تورکیا باش دەزانێت وەرگرتنی لە یەکێتی ئەوروپا کارێکی هێندە ئاسان نیە، چونکە نەیانتوانیوە پابەندی مەرجەکانی پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین