وەزارەتی پەروەردەی سووریا ڕێنمایی بۆ خوێندنی زمانی كوردی دەردەكات
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/1/16) وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی سووریا رێنمایی تایبەتی دەركرد بۆ جێبەجێكردنی حوكمەكانی مەرسومی ژمارە (13)ـی ئەمساڵی کە لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا واژۆ کرابوو، تایبەت بە (ئامادەكردنی پرۆگرامی پەروەردە تایبەت بە زمانی كورد و فەراهەمكردنی كارمەندی پەروەردەیی و دانانی لە پلانی خوێندن)دا.
بەگوێرەی ئەو رێنماییانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی سووریا بڵاوکراوەتەوە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
1-ئامادەكردنی پرۆگرامی تایبەت بە خوێندنی زمانی كوردی بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن. ئەمە لەماوەیەكدا كە لە (6 مانگ) تێپەڕنەكات.
2- فەرامكردنی كارمەندی پەروەردەیی بۆ زمانی كوردی لەسەر میلاك یاخود لە دەرەوەی میلاك.
3- ئەنجامدانی راهێنانی پەروەردەیی بەو كەسانەی كە دەبنە وانەبێژی زمانی كوردی.
4- زمانی كوردی بە زمانێكی نیشتمانی ئەژمار دەكرێت و رێگەپێدراوە لە خوێندنگە حكومی و ئەهلییەكان، لەو ناوچانەی كە كورد تێیاندا زۆرینەیە.
5- ماددەی زمانی كوردی ماددەیەكی ئیختیاری دەبێت بۆ ئەوانەی بیانەوێت بەم زمانە بخوێنن.
6- لە هەموو پۆلەكاندا هەفتانە دوو وانەی زمانی كوردی دەخوێندرێت، بەڵام ئەنجامی دەرچوون یاخود كەوتنی لەسەر ئەژمار ناكرێت.
7- بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگاكان رادەسپێردرێن بە دیاریكردنی ئەو خوێندنگانەی كە زمانی كوردییان تێدا دەخوێندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment