ئێران وەڵامی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەداتەوە ئێران

نوچەنێت

ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل دەداتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، "بە شێوەیەک تۆڵە لە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکەینەوە کە ئازاربەخش بێت بۆیان".

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/26) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "وەڵامی هەر هێرشێکی سەربازی وڵاتان دەدرێتەوە، ئەزموونیان لە ڕابردوو وەرگرتووە و وڵاتەکە لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەیە و پشت بە توانا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی دەبەستێت". بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەڕەشەکانی ئەمەریکا و ئێران، "بێ بنەمان، ئەوان ئامانجییانە ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بگرێتەوە و سنووری ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان فراوانتر بێت، بەڵام ئەوە هەنگاوێکی ئەستەمە".

بەقائی جەختی لەوەکردەوە، "ئاڵوگۆڕی پەیامی تایبەت لەلایەن وڵاتانەوە ناتوانێت جێگەی دیپلۆماسی بگرێتەوە، هەوڵی دیپلۆماسی کاریگەری زیاتر دەبێت بە مەرجێک گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری لەگەڵدا بێت و چارەنووسساز بێت بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکان".

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق کرد، ڕایگەیاند، "ئاگادارن واشنتۆن نیگەرانە بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق، بەڵام تەنیا عێراق مافی بڕیاردانی هەیە لە داهاتووی خۆیدا".

ئەم لێدوانانەی ئێران لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، "ئیسرائیل چاوەڕێی هێرشی سەربازی ئەمەریکا دەکات لە دژی ئێران و خۆی ئامادە دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوەی تاران"، بەڵام ئێران هۆشداری دەدات، "لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەمەریکا شەڕێکی سەرتاسەری ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە و وەڵامیان دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین