سعوودیە كار بۆ بنیاتنانی داهاتووی میدیای وڵاتەكەی دەكات
نوچەنێت: هیوا جاسم
ڕۆژی دووشەممە (26/1/2026) محەممەد بن فەهد ئەلحارسی، سەرۆکی کۆڕبەندی میدیای سعوودیی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕایگەیاند، پڕۆژەی (بۆلیڤارد 2020) لە ڕێوڕەسمێكدا لە (2-2-2026) لەژێر چاودێریی محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بەرێوەدەچێت، بە بۆنەی (10) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕاگەیاندنی پڕۆژەی (دیدگای 2030)ـی سعوودیە، هەروەها ڕاگەیاندنی یەکەمین خەڵاتی جیهانیی لە بواری ئەو داهێنانەی کە لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد (AI)ەوە بەرهەم هێنراون.
ئەلحارسی ئاماژە بەوەش دەكات كە چاودێریکردنی ئەم خولەی کۆڕبەندەکە لەلایەن پاشاوە (پاشای سعودیە) پەیامێکی ڕوونە کە میدیا ئەولەوییەتێکی نیشتمانییە. ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی بڕیاردەران و شارەزایانی نێودەوڵەتیی و چەسپاندنی پێگەی سعوودیە وەک ناوەندێکی کاریگەر کە سەرکردایەتیی گفتوگۆکان دەربارەی داهاتووی پیشەسازیی میدیا دەکات لە جیهانێکی پڕ لە گۆڕانکاریدا."
سەبارەت بە توانای کۆڕبەندەکە بۆ هاوشانبوونی گۆڕانکارییە جیهانییەکان، ئەلحارسی ڕایگەیاند، کە دروشمی کۆڕبەندەکە، "میدیا لە جیهانێکی خەریکی شێوەگرتندایە"، گوزارشت لە تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ گۆڕانکارییە جیۆپۆلیتیکی و تەکنەلۆژییەکان دەکات. گوتیشی، "زیاتر لە (150) دانیشتنی گفتوگۆ بەڕێوەدەچێت کە بابەتگەلی جیاواز دەگرێتەوە، لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکردەوە تا دەگاتە ئابووریی میدیا و کات بەسەربردن. یەکێک لە دەستکەوتە هەرە دیارەکان ئەوەیە کە زۆرینەی قسەکەران سەرکردە میدیاییە نێودەوڵەتییە ناودارەکانن کە بۆ یەکەمجار سەردانی سعوودیە دەکەن. هەروەها پۆلێنێکی بێپێشینەمان بۆ خەڵاتی میدیای سعوودی زیاد کردووە کە تایبەتە بەو ناوەڕۆکانەی بە ژیریی دەستکرد (AI) دروست دەکرێن، تا ببێتە یەکەمین خەڵاتی جیهانی لەم بوارەدا.
دەربارەی ڕۆڵی کۆڕبەندەکە لە بونیادنانی پردی لێکتێگەیشتن لەگەڵ دامەزراوە جیهانییەکان و ڕاستکردنەوەی تێڕوانینەكان، محەممەد بن فەهد ئاماژەی بەوە کرد کە کۆڕبەندەکە وەک ئامرازێکی (هێزی نەرم) کار دەکات؛ ئەوەش لە ڕێگەی دەستپێشخەریی «SMFConnect» کە میدیاکارانی سعوودیی بە هاوتاکانیان لە جیهاندا دەبەستێتەوە. ئەوەشی ڕاگەیاند: «هەستمان کردووە کاتێک میدیاکارە بیانییەکان دێنە سعوودیە، بە دیدێکی ئەرێنییەوە دەگەڕێنەوە؛ هەندێکیان دانیان بەوەدا ناوە کە پێش ئەوەی ئەزموونی ژیان لەم وڵاتە بکەن و دەستکەوتەکان لە ڕیاز بە چاوی خۆیان ببینن، دیدگایان بۆ شانشینەکە لەسەر بنەمای زانیاریی نادروست بووە".
دەربارەی بە دیارترین ئەو گرفتانەی ئێستا ڕووبەڕووی میدیای سعودیی دەبنەوە دەڵێت، هاوشانبوون لەگەڵ تەکنەلۆژیا خێراکان، پێگەیاندنی کادیری لێهاتوو لە بوارەکانی داهاتوودا، و بەهێزکردنی کێبڕکێی جیهانیی بە ناوەڕۆکی سعودیی. دەربارەی میکانیزمی کۆڕبەندەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمانە، گووتی، دەستپێشخەریی بیرۆكەی داهێنەرانە، سەنتەر یان دەزگایەكە بۆ دروستکردنی بیرۆکە؛ تێیدا گەنجە بەهرەمەندەکان و شارەزایان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەنووکەییەکانی میدیا و بەرهەمهێنانی بیرۆکەی نوێی دیجیتاڵی کە لەلایەن دامەزراوەکانەوە پشتگیری دەکرێن.
.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment