ئەوروپا بەرپرسانی سوپای پاسداران سزا دەدات ئێران

نوچەنێت

یەکێتیی ئەوروپا پلانی هەیە سزای بەسەر بەرپرسانی باڵای سوپای پاسداراندا بسەپێنێت، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "دەبێت سوپای پاسداران وەک تیرۆریست بناسێندرێت". ئێرانیش ڕایدەگەیێنێت، "ئامادەی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانن".

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/27) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویکردەوە، دیپلۆماتکارانی یەکێتیی ئەوروپا ڕایانگەیاند، "کۆتایی ئەم هەفتەیە لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەرپرسانی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبنەوە، باس لە گەڕێکی نوێی ئەم وڵاتانە دەکەن بۆ سەر ئێران، بڕیارە لە هەنگاوی یەکەمدا بەرپرسانی سوپای پاسداران بە ئامانج بگرن".

ئەم سزایانەی یەکێتییەکە لە کاتێکدایە چەندین جارە دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە، "یەکێتیی ئەوروپا دەکات بە فەرمی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت". ئیتاڵیا پشتیوانی لە هەنگاوەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات باوەڕی وایە، "دەبێت ئەم بڕیارە لە زووترین کاتدا بدرێت".

لە بەرامبەردا تاران ڕایدەگەیێنێت، "سوپای پاسداران ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی ئاسایشی ئێران و ناوچەکەدا ناو خستنە لیستی ڕەشی ئەم سوپایە پێشێلکردنی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتییە و ئامادەیی بەرپەرچدانەوەیان هەیە".

هاوکات فاتمە مەهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، "ئیران پاشەکشە ناکات، ئامادەیی شەڕیان هەیە، بەڵام هەموو بژاردەیەکیش کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن و دۆخی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ئێران کاریگەری لەسەر تەواوی ناوچەکە هەیە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین