سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئەوروپا پێویستی بە ئەمریکایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، "ئەوروپا لە توانای دانییە بەبێ ئەمریکا بەرگری لەخۆی بکات، هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بە ئەرێنی وەسف دەکات لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا". بروای وایە، "ئەمریکا پشتیوانی ئەوروپایە".

ڕۆژی دووشەممە (2026/1/27) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، "یەکێتیی ئەوروپا یاخود وڵاتانی ئەوروپا ناتوانن بەبێ ئەمریکا بەرگری لەخۆیان بکەن، هەموو پێویستییان بەیەکتر هەیە و هەر کەسێک یان وڵاتێک باس لەو هەوڵانە بکات، هەوڵی بێ سوود و ئەنجام دەبێت و داهاتووی نییە".

هەروەها سکرتێری گشتیی ناتۆ هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات و ڕایدەگەیێنێت، "دەبێت وڵاتانی ئەوروپا خەرجی بەرگری بۆ (%10) زیاد بکەن ئەگەر ئامانجیان بێت بێ ئەمریکا بەرگری لەخۆیان بکەن و بڕە داراییەکی چاوەڕواننەکراو بۆ چەک و پێداویستییە بەرگرییەکان تەرخان بکەن".

مارک رووتە باس لە کێشەی گرینلاند. دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "دەبێت ناتۆ بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر لە بەرگری لە جەمسەری باکوور بگرێتە ئەستۆ تاوەکو ڕێگە لە ڕووسیا و چین بگرێت کە دەستیان نەگات بە ناوچەکە، پێویستە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا، دانمارک و گرینلاند بەردەوام بێت. ستایشی سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ بەردەوامی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا".

گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسڕا سەرۆکی ئەمریکا و سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبوونەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ گەیشتووەتە چوارچێوەیەک بۆ رێککەوتنی گرینلاند، چیتر باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتە ئەوروپییانەدا ناسەپێنێت کە دژایەتی پلانەکەی دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین