مۆزەخانەی واشنتۆن سیمبوڵی هەمیشەیی ئەمریکا
نوچەنێت: سنوور یاسین
ڕۆژی دووشەممە (2026/1/26) کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەوڵێر بڵاویکردەوە، "چەندین مۆنیومێنتی جیاواز بوونیان هەیە لە ئەمریکا، بەڵام مۆنیومێنتی واشینتۆن یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارەکان لە هەموو واشنتۆن. بەرزییەکەی (555) پێ بەرزە و لە دووەوە دەبیندرێت و دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە داوە". مۆنیومێنتەکە بۆ ڕێزلێنان لە جۆرج واشنتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دروستکراوە،
وەک دیارە هیچ هەوڵدانێک بێ ئاستەنگ نییە بۆیە هەر لە سەرەتاوە، مۆنۆمێنتەکە ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە لە دروستکردنیدا بۆ نموونە، "ئاستەنگی دارایی کە بووەتە هۆی دواکەوتنی تەواوکردنی ئەم شوێنەوارە گرنگە و بە ناچاری لە ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکاوە پاڵپشتی کرا و بانگەوازی دارایی بۆ کرا کە کۆمەک بۆ مۆنیومێنتەکە کۆبکرێتەوە و دەرفەتێک بە هەمووان بدرێت بۆ بەشداریکردن بە گوێرەی ئەم توانا داراییەی کە هەیەتی".
بە گوێرەی زانیارییەکان، جگە لە ئاستەنگی دارایی مۆنیۆمێنتەکە دواتر دووچاری ئاستەنگی تر بووەوە کاتێک پارچە مەڕمەڕی مۆنیۆمێنتەکە کە دیاری پاپای ڕۆما بوو پارچە پارچە کرا و زیانی زۆری پێگەیشت لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە، کە دواتر بەرپرسانی مۆنیۆمێنتەکە بە کاری، "ئاژاوە گێڕی و تێکدەرانە وەسفیان کرد". لە ئێستادا مۆنیۆمێنتەکە شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشی پایتەختی ئەمریکایە، ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن، گەشتیاران بە شوێنێکی، "سەرنجڕاکێش و دڵڕفێن ناوی دەبەن کە پێویست دەکات گەشتیارانی واشنتۆن سەردانی بکەن".
کۆمەڵگەی مۆنۆمێنتی نەتەوەیی واشنتۆن بەردی بناغەی مۆنۆمێنتەکەی داناوە لە ساڵێادی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا لە (1848). دروستکردنەوەکەی نزیکەی (40) ساڵی خایەند و بە دوو قۆناغ پێکهاتەی مۆنیومێنتەکە تەواو کرا، لە تشرینی یەکەمی (1888) بەڕووی سەردانیکەران و گەشتیاراندا کراوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment