كارنامەی ساڤایا و داهاتووی حكومەتی عێراق
نوچەنێت:
ئا: سنوور یاسین
لەوەتەی مارک ساڤایا گەورە بازرگان و سەریەداری عێراقی-ئەمریکی بووەتە نێردەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاڵۆزبوونی بەردەوامدایە زوو زوو پەیامی جیاواز بۆ عێراق دەنێرێت بە تایبەتی ئەو پەیامانەی کە ئاراستەی گرووپ و میلیشیا جیاوازەکانی عێراق دەکات کە لەناو عێراق بوونیان هەیە، بەڵام لە وڵاتانی ترەوە پشتیوانی دەکرێن.
ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/28) مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامیکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، "لەژێر سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپدا عێراق مەزن دەکەینەوە". ئەم گوتەیەی وەک پاڵپشتیکردنی تەواوی سەرۆکی ئەمریکا دێت لە هەموو بیروبۆچوونەکانیدا سەبارەت بە عێراق.
پێشتر ساڤایا ڕایگەیاندبوو، "لەکاتێکدا تیمەکانی ئەمریکا لە عێراق کار دەکات بۆ پشتگیریکردن لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و ڕێگری لە گەیشتنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ پێگەی دەسەڵات، بە هەمان ئەندازە و تەنانەت زیاتریش گرنگە ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق. وەک ئاشکرایە قاچاغچێتی کراوە و پارە لە عێراقەوە بۆ دەرەوەی وڵات گواستراوەتەوە بۆیە دەبێت دیاری بکرێت کە ئەو پارانە لەلایەن کێوە و بۆ کوێ ڕۆیشتوون و چۆن و بۆچی بەکارهێندراون".
ساڤایا ئاماژە بە هەماهەنگی بەردەوامی ئەمریکا دەکات لەگەڵ دامەزراوەکانی تردا و ڕایدەگەیێنێت، "لە ئێستادا تێگەیشتنێکی تەواویان هەیە سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بوونیان هەیە لە هەر هەنگاوێکی نەرێنی کە بوونی هەیە لە عێراقدا بۆ نموونە، بەرپرسانی باڵای حکوومەت و کەسە نزیکەکانیان کە سوودمەند بوون لە پارە و هەموو گەندەڵییەکانی عێراق". هاوکات دەشڵێت، "ئەمریکا ئاگادارە کە بەرپرسانی باڵای عێراق چەندین موڵکی جۆراوجۆریان لە وڵاتانی جیاوازی جیهان کڕیوە، بەڵام بڕە داراییەکان تەنیا بۆ کڕینی باڵەخانە و مۆڵی جیاواز بەکارنەهێندراون، بەڵکو ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتانی تریان کڕیوە و بوون بە خاوەنی دوو ڕەگەزنامە کە دەزاندرێت ئەوان ئامانجی تریان هەیە لەپاڵ کڕینی ڕەگەزنامەی دووەمەوە وەک بەکارهێنانی ڕەگەزنامەی دووەم لەکاتێکدا دەیانەوێت خۆیان بشارنەوە لە لێپێچینەوە و بەدواداچوون".
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا نایشارێتەوە کە ئەوان لە ڕێگەی، "بەدەستهێنانی زانیاری گرنگ و بەرچاو شێوەی جیاوازیان بەکاردەهێنن بۆ توانای لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانێک کە موڵکی کەسەکان خۆیان نەبن. هەروەها بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سەرچاوەی جیاوازەوە".
ساڤایا نایشارێتەوە، “گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق و ئاسایشی نیشتمانی ناگەیێنێت، بەڵکو لە سوودی گرووپە تیرۆریستییەکانە و ئەوان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی ببنە خاڵێکی ئەرێنی ئەوان و بەردەوامیدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ساڤایا جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەوان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لێپرسینەوە بەرامبەر هەموو لایەنە سەرپێچیکارەکان و گەندەڵکارەکان بكرێت و بەبێ جیاوازی سزاکانیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت تاوەکو بۆ هەموو لایەک ڕوون بێتەوە کە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و هاووڵاتییانی عێراق لە دادپەروەریدا دەژین".
لە پەیامێکی تردا مارک ساڤایا لە وەڵامی پەیامێکی جۆ ویڵسن، کۆنگریسمانی ئەمریکا ستایشی دەکات و جەخت لە، "بەردەوامی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ دووبارە مەزن کردنەوەی عێراق". ویڵسن لە پەیامەکەیدا باسی لەوە کردبوو، "ستایشی ترەمپ و ساڤایا دەکات، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ دووبارە مەزن کردنەوەی عێراق و کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی ئێران لە عێراقدا". هەروەها ڕایگەیاندبوو، "ساڤایا ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بونیاتنانەوەی سەقامگیری سەروەری و بەهێزکردنەوەی نیشتمانێک کە دوور بێت لە بوونی کاریگەری ئێران لە وڵاتدا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment