چواریانێک لە هەولێر بەناوی "كەزی" دەكرێت
نوچە نێت: سنوور یاسین
ڕۆژی چوارشەممە (2026/1/28) پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەک لە نێوان پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر سازکرا، پارێزگاری هەولێر پێشنیاری بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر کرد، "چواریانێک لە هەولێر بە ناوی کەزی دروست بکرێت لە شوێنێکی گونجاودا وەک هێمایەک و ئاماژەیەک بۆ یەکگوتاری نێو ماڵی کورد". هاوکات ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دوای تاوتوێ کردنی پرسەکە، بە کۆی دەنگ پێشنیاری پارێزگاری هەولێر بۆ ناونانی چواریانێکی هەولێریان بەناوی کەزی پەسەند کرد، ڕایانگەیاند، "پێشنیارەکە زۆر گرنگە و بۆ هەموو لایەکی دەسەلمێنێ گەلی کوردستان لەهەر بەشێکی کوردستان بن یەک بیرو یەک رۆح کۆیان دەکاتەوە".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا، "سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێری کرا لە بەرامبەر ئەو ئەرکانەی پێشکەشی دەکەن و بەدوای چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی هاوڵاتیان و جوانترو دەوڵەمەنکردنی سیمای شارەستانی شارن".
پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، "پرسی کەزی لە ئێستادا بووەتە دیفاکتۆی سوڕبوون لەسەر پرسە نەتەوەییەکانی گەلی کورد، زیندووکردنی رۆحی بەرگری، مقاوەمەت و بەرپرچ دانەوەی زوڵم و ستەمی داگیرکەران". ئومێد خۆشناو دووپاتی کردووەتەوە، "ئەم ناونانە ڕەهەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی هەیە و ئاماژەیەکی ڕوونە بە یەکگوتاری نێو ماڵی کورد". بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، "پێویستە ئەندامانی ئەنجومەن رۆڵی خۆیان لە خزمەتی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان ببینن. وەك جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیش، فەرمانبەری دڵسۆز بواری زیاتریان پێ بدرێت لە وەزارەتی دامو دەزگاکانی حکومەت و زیاتر خزمەتی نیشتمان بکەن".
دوای ئەوەی سەربازێکی سووریا کەزی کچە شەڕڤانێکی ڕۆژئاوای کوردستانی بڕی، کەزیکردن بووەتە ترێند و پشتیوانییەکی زۆری لەلایەن کچانی کوردەوە لێکرا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ، وێنە و کەزیکردن بۆ یەکتر لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوە تەنانەت پاڵپشتییەکە وڵاتانی جیهانیشی گرتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment