کتێبی "دەیەی زێڕینی کوردستان" بڵاوکرایەوە
نوچەنێت: چرا كوردستانی
ڕۆژی چوارشەمە (2026/1/28)، نوری بێخاڵی، نووسەر و وەرگێڕ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچە نێتی لەبارەی بڵابوونەوەی نوێترین كتێبی بە ناوی (دەیەی زێڕینی کوردستان) ڕایگەیاند، ئەم بەرهەمە لە بنەڕەتدا "ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیی بنکۆڵکاریی درێژ و فرەلایەن و تەوەر بوو نەک کتێب"، ماڵپەڕی "شەفەق نیوز"ی عەرەبی، زۆر پیشەیی و وردەکارانە، بێ لایەن و بەرپرسیارانە کارەکەیان کردووە. کارەکەش خوێندنەوەیەکی بەڵگەسازییە بۆ نووسینەوەی قۆناغێکی مێژوویی گرنگی هەرێمی کوردستان، ماوەی دە ساڵ حوکمڕانیی سەرۆک (نێچیرڤان بارزانی) وەک سەرۆکوەزیران (2003_2013) دەگرێتەوە، "بەبێ هیچ ستایش و پیاهەڵدان و پەسنکردنێک".
لە بارەی ناوی کتێبەکەوە نووری بێخاڵی گووتی، "ئەو قەڵەمباز گەورەیەی لە ماوەی ئەو دە ساڵە لەسەر تەواوی ئاست و کایە و بوار و کەرتەکاندا نرا (کە بە بەڵگەوە خراونەتە ڕوو)، هەروەها ئەو کرانەوەیەی کە هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا و لەسایەی دانانی یاسای ڕۆژنامەنووسی و فراوانترکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە باری کەسێتی و مافەکانی ژنان و بەخۆیەوە بینی و بووە بناغەی ئێستای ئەو پێشکەوتنە کۆمەڵایەتییە، هی ئەوەن کە هەر بە ڕاستی ئەو دەیەیە بە (دەیەی زێڕینی کوردستان) ناو بنرێت و تەواوی چیڕۆکە نەگێڕدراوەکانی دەسکەوت و سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی بگێڕدرێنەوە."
سەبارەت بە ئامانجی لەم بەرهەمەی، وەرگێڕ ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە گرفتە بنەڕەتییەکانی (35) ساڵی ڕابردووی حوکمڕانیی ئێمە، بایەخنەدانە بە کاری ئەرشیف و بە هەند وەرنەگرتنی بەڵگەسازییە. ناوەڕۆکی ئەم بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانیی بنکۆڵکارییە کە پشت بە کۆمەڵێک داتا و ئامار دەبەستێت، دەکرێ بکرێتە بناغەیەک بۆ پڕۆژەیەکی گەورە و فرەلایەنتری بۆ پڕۆژەیەکی گرنگی ئەرشیفکاری و بەڵگەسازی. هاوکات بابەتەکە و شڕۆڤە و زانیارییەکانی ناوی، بۆ خودی کورد خۆی گرنگە، دیاریشە نەوەی ئێستا ڕێژەیەکی کەمی نەبێت، دەنا زۆرینەی هەرە زۆرەکەی عەرەبی نازانێت، بەمەش لە سوودوەرگرتن لێی بێبەش دەبوو، بۆیە بەکوردیکردنیم بە کارێکی پێویست زانی.
لە بارەی ناوەڕۆکی کتێبەکەوە نوری بێخاڵی، ئاماژەی بەوەکرد، بەرهەمەکە جەختکردنەوەی زیاتری بەدواداچوونە لەسەر پرسی گەشەپێدان و ئەو دەسکەوت و پێشکەوتنانەیە کە لە ماوەی دە ساڵ (2003ــ2013) هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی تەواوی کەرتەکان بەخۆیەوە بینیویەتی. بەدڵنییاییەوە لەناو دێڕەکاندا ئاماژە بە ئارێشە و ئاستەنگەکانیش کراوە، بەڵام خودی ئەو باسەش خراوەتە خزمەتی وێنە گشتییەکە و پڕۆسە گەورەکەی ئەو گۆڕان و گەشەکردن و وەرچەرخانانەی لەو ماوەیەدا ڕوویان داوە.
دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی حکومرانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکوەزیران، فرەلایەن و لەبوار و کەرتی جیاوازدان، هەر لە کەرتی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە بگرە، تا دەگاتە وەبەرهێنان و بوارەکانی سیاسی، دیپلۆماسی، پەروەردە و خوێندنی باڵا، تەندروستی، کولتووری، ئازادییەکان، بەیەکەوەژیان، تواناسازیی لاوان، مافەکانی ژنان و…هتد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment