محەمەد بن سەلمان: ڕێگە نادەم وڵاتەکەم بۆ کردەوەی سەربازیی بەکاربهێندرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (28/1/2026) ئاژانسی (واس)ـی سعوودی بڵاویكردەوە، محەمەد بن سەلمان جێنشینی پاشای سعودییە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕاگەیاندووە کە شانشینی سعودیە ڕێگە نادات بواری ئاسمانی یاخود خاكی وڵاتەكەی بەكاربهێنرێت بۆ هیچ كردەوەیەكی سەربازی دژ بە تاران و گووتیشی، پاڵپشتی هەر هەوڵێكیش دەکەین كە بتوانێت لە ڕێگەی دیالۆگەوە كێشەكان چارەسەر بكات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهێز بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان محەمەد بن سەلمان، جەختی لە سەروەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردۆتەوە و كە ڕۆژانێك وڵاتەكەی نەیاری سەرسەختی ئێران بووە لە ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سەردەمی ئیدارەی تڕەمپ ئێستا هەڵوێستی بەم شێوەیە پێ گۆڕیوە. لە وەڵامدا مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گووتوویەتی، تاران تا ئێستاش پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات كە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا ڕێگری لە جەنگ بكات.
هاوکات دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا پێشتر چەند هۆشدارییەكی بە تاران داوە سەبارەت بە كوشتنی خۆپیشاندەران و بەگەڕخستنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، بۆیە دۆخی نادڵنیایی لەبارەی ئەگەری وەشاندی گورزی سەربازی لە ئێران وەكو خۆی بەردەوامە، چونکە هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا گووتی، كەشتییەكی جەنگی بەرەو ئێران بەڕێوەیە و خوازیارە ناچار نەبێت بەكاری بهێنێت، هەروەها ئەمڕۆش دەڵێت، كەشتییەكی جەنگی جوانی تر ئێستا بەشێوەیەكی جوان بەرەو ئێران دەڕوات، هیوادارم رێككەوتن بكەن.
ئەم کاردانەوەیەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە كۆماری ئیسلامی ئێران بەمدواییە یەكێك لە توندترین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی لە مێژووی خۆیدا بەخۆوە بینی، سەرچاوەی ئەم ناڕەزایەتییە خراپی دۆخی گوزەران و بازاڕ بوو، بەڵام دوای هۆشدارییەکەی تڕەمپ سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەرانی تاران، خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکە بەتەواوی دامرکایەوە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، هەزاران کەسی تێدا کوژرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment