پارتی رەفاهـ لە توركیا پشیتوانی خۆی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەردەبڕێت
نوچەنێت: ژیوار سلێمان سەلكە
ئەمڕۆ چوارشەمە (2026/01/28) سوعات کڵچ، گوتەبێژی پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ، لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە، سەبارەت بە تێروانینی پارتەکەی لە بارەی کورد ئاماژەی بەوەدا، هیچ کاتێک برا کوردەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بەهەمان شێوەی (پەکەکە و یەپەگە و هەسەدە و رێکخراوە تیرۆرستییەکان ) سەیر نەکردووە و ئەوەش رەتدەکەینەوە کە لێکچوون هەبێت لە نێوانیان.
کڵچ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستە ڕوو، کوردەکان لەهەر وڵاتێک کە تێدا دەژین خاوەن مافی یەکسانن، لە سووریا عەرەب و تورکمان لە دیدی ئێمەوە چۆن بن کوردەکانیش هەمان شتن، لە دژی هەر زیانگەیاندنێکین بەهەر تاکێکی کورد.
جێگەی باسە پارتی سەرلەنوێی رەفاهـ لە ساڵی (2018) لەلایەن فاتیح ئەربەکان دامەزراوە، درێژەپێدەری هەمان رێبازی پارتی رەفاهەی نەجمەدین ئەرباکانی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا لە ساڵانی (1997-1996)، لە ئێستادا ئەو پارتە خاوەنی چوار کورسین لە پەرلەمانی تورکیا.
.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment