لیژنەی ئەوروپا لە كۆنگرێسی ئەمەریكا گفتوگۆ لەسەر هەژموونی رووسیا لە سووریا دەكات
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
لیژنەی ئاسایش و هەماهەنگی لە ئەوروپا (هێلسنكی) كە سەر بە حكومەتی ئەمەریكایە، دانیشتنێك بۆ دڵنیابوون لە گۆڕێنی سووریا لە رێگەی كۆتاییهێنان بە هەژموونی سووریا ئەنجام دەدات، دانیشتنەكە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت، گفتوگۆ لەسەر رێگەكانی دانانی سنوورێك بۆ هەژموونی سەربازیی و سیاسی و ئابووری رووسیا لە سووریا و ناوچەكە دەكات.
ئامانج لەو دانیشتنە گفتوگۆیە لەسەر رۆڵی بنكە ئاسمانی و دەریایییەكانی رووسیا لە سووریا، كە لە پاڵپشتی مۆسكۆ بۆ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە كاتی شۆڕشی گەلانی سووریا كۆڵەگەیەكی سەرەكی بوو، كە بووە هۆی كوژرانی هەزاران هاووڵاتی سوورى.
دانیشتنەكە لەسەر میواندارییكردنی سووریایە بۆ بنكە ئاسمانی و دەریاییەكانی رووسیا لە دەرەوەی سنوورەكانی یەكێتی سۆڤیەتی جاران، كە ئەو بنكانە تاكە بكەن، ئەوەش توانایەكی داوە بە مۆسكۆ بۆ ئەوەی هەژموونی سەربازیی لە رێگەی دەریای ناوەند و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بەهێز بكات.
کۆتاییهێنان بە هەژموونى رووسیا وەک دەروازەیەک بۆ سەقامگیرى
لیژنەى هێلسنکى پێیوایە کۆتاییهێنان بە بوونى رووسیا دەبێتە فاکتەرێکى سەرەکى بۆ چەسپاندنى سەقامگیرى درێژمەودا، ئەوەش پەیوەندى بە تۆمارێکى درێژمەوداى مۆسکۆیە لە پەرەپێدان بە توندوتیژى و هەژاریى و بەهێزکردنى پەیوەندى پاشکۆیى لە پەیوەندییەکان هەیە.
ئەو لیژنەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەحمەد شەرع دەرفەتێکى لەبەردەست بۆ ئەوەى جەخت لەسەر سەروەرى سووریا و داواى لێپرسینەوە لە رووسیا و رۆڵى لەو تاوانەى لە ماوەى (10) ساڵى رابردوو بکاتەوە، پێشى وایە دانانى سنوورێک بۆ هەژموونى رووسیا هەنگاوێکى پێویستە بۆ سەقامگیرى بەردەوام لەو ناوچەیە.
بەگوێرەى خشتەى کارەکانى ئەو لیژنەیە، ئەو دانیشتنە سێ تەوەرەى سەرەکى لەخۆى گرتووە، کە:
یەکەم: میراتى پاڵپشتى رووسیا بۆ دەسەڵاتى ئەسەد
دووەم: ئاستى واقیعى و لە ریشەهەڵکێشان یان کۆتاییهێنان بە بوونى رووسیا لە سووریا.
سێیەم: تواناى مۆسکۆ لەسەر بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەوڵانە بۆ لاوازکردنى هەژموونى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفریقیا.
جۆ ۆڵیسون، سەرۆکى لیژنەى لقى کاروباروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە کاروبارى دەرەوە لە کۆنگرێس، سەرۆکایەتى ئەو دانیشتنە دەکات, ژمارەیەک لێکۆڵەر لەو دانیشتنە بەشدار دەبن، لەوانە:
ئانا بۆریشیفسکایا، لێکۆڵە لە پەیمانگەى واشنتن.
مایکل دۆران، لێکۆڵەر و بەڕێوبەر لە پەیمانگەى هادسۆن, لە ناوەندى ئاشتى و ئاسایش لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
ریشارد ئۆتز، لێکۆڵەر لە ئەنجوومەنى ئەتڵەسى.
سیناتۆ ویلسۆن لە لاپەڕەى خۆى لە ئێکس ستایشى خۆى بۆ سەرۆکایەتى ئەو دانیشتننە دەربڕیووە، پێىوایە حکومەتى نوێى سووریا تواناى گەورەى هەیە، کۆتاییهێنانى بوونى سەربازیى رووسیا لە سووریا دەبێتە بەهێزکردنى ئاسایشى ئەو ناوچەیە و دانانى سنوورێک بۆ تواناکانى مۆسکۆ لەسەر بەردەوامى چالاکییەکانى لە ئەفریقیا و دەریاى ناوەڕاست.
لیژنەى هێلسنکى چییە؟
بە لیژنەى ئاسایش و هەماهەنگى لە ئەوروپا ناسێندراوە، یاخود لیژنەى هێلسنکى ئەمەریکا لیژنەیەکى سەربەخۆیە لە چوارچێوەى حکومەتى فیدراڵى ئەمەریکا لە (1976) دامەزراوە، بایەخ بە چاودێرانى پابەندى بە رێککەوتنەکانى ئەو وڵاتانەى واژۆیان لەسەر رێککەوتنەکانى هێلسنکى کردووە.
لە ماوەى زیاتر لە (45) ساڵ ئەو لیژنەیە کارى لەسەر بەهێزکردنى ئاسایشى گشتگیر لەو ناوچەى رێکخراوى ئاسایش و هەماهەنگى لە ئەوروپا کردووە، کە (57) وڵات لەخۆى دەگرێت، ئەوەش لە رێگەى پاڵپشتى مافەکانى مرۆڤ و دیموکراسى و بەهێزکردنى هەماهەنگى ئابووریى و ژینگە و سەربازیى.
ریشەى رێکخراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگى ئابى ساڵى (1975) کە (35) وڵات واژۆیان لەسەر پەیماننامەى کۆتايی کۆنگرەى ئاسایش و هەماهەنگى لە ئەوروپا کرد، ئەو رێککەوتنە رێککەوتنێکى سیاسى بوو، لە رووى یاساییەوە پابەنکەر نەبوو، بەڵام چوارچێوەیەکى نێودەوڵەتى بۆ لێپرسینەوەى وڵاتان لە پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ دانا، بەو پێیەى پەیوەستە بە پڕۆژیەک لە کاروبارى پەیوەندییە نێودەڵەتییەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment