لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی بەردەوامی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ جەخت لەوەدەكاتەوە، پرۆسەی وەرگرتنی نەوتی كوردستان بەردەوام دەبێت و ماوەی ڕێككەوتنەك سێقۆڵییەكەش بۆ سێ مانگ درێژكراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (28/1/2026) حەیان عبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە رووداوی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی نەوت، حکوومەتی فیدراڵی هەوڵی مسۆگەرکردنی بەردەوامی وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات.

 وەزیری نەوتی عێراق زیاتر ڕوونیكردەوە، بەپێی ڕێککەوتنە سێقۆڵییەكە، ئەو کۆمپانیایانە پابەند دەبن بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بە کۆمپانیایی سۆمۆ بە مەبەستی هەناردەکردن، لە بەرامبەریشیدا قەبارەی بڕە نەوتە وەرگیراوەکە دەدرێتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنچینەیە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا گرێبەستەکان بکات.

جێكەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی (22)ـی (2025) دوای چەندین كۆبوونەوە، ڕێككەوتنێكی سێقۆڵی لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نەوتییەكان واژۆكرا، بەهۆیەوە جارێكی دیكە دوای ماوەیەكی زۆر لە وەستاندنی، دەست بە هەناردەكردنەوەی كوردستان كرا، هاوكات ڕێككەوتنە تاوەكو ڕۆژی (31-3-2026) درێژكراوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین