تورکیا: ئاسایشی سووریا و ئێران بۆ ناوچەکە گرنگە
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/1/29) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "پێشهاتەکانی ئێستای ئێران زیان بە وڵاتەکە و هاووڵاتییانی ناوچەکە دەگەیێنێت، سەقامگیری و بوونی ئارامی لە ئێران و سووریا گرنگی تایبەتی هەیە لە ناوچەکەدا".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "پێویستە هەموو کات ڕابردوو ببێتە ئەزموون و سوودی لێوەربگیرێت، گفتوگۆ و دیالۆگی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئاسایشی نەتەوەیی گرنگن. بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ پێویستە زیاتر کار بۆ ئاسایش و سەقامگیری بکرێت".
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی جەخت لەوە دەکاتەوە، "پشتیوانی بەهێز هەیە بۆ هەوڵەکانی سووریا بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و پێویستە خاک لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت و ئامادەیی تورکیایان بۆ کارکردن لەگەڵ هاوبەشە جیاوازەکان دووپاتکردەوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوە و بونیاتنانەوەی غەززە و فەراهەم کردنی ئاشتی بۆ هەتا هەتایە".
ئەنجومەنەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "تورکیا بەردەوام لە دابینکردنی یارمەتی مرۆیی گشتگیر بۆ ناوچەکە و هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو سەلامەتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان".
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن و دڵنیاببنەوە لەو بۆچوونەی کە دەرئەنجامی جەنگ تەنیا ماڵوێرانی هەموو لایەنەکانە و تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان زیاد دەکات، ئاشتی هەمیشەیی لاواز دەکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment