کوردەکان قوربانییانی خیانەتی نێودەوڵەتین
نوچە نێت: تایبەت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ئەگەر سەرنج بخەینە سەر گەلی کورد بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بەدرێژایی مێژوو قوربانی زۆریان داوە و هەر ساڵانێک و دەیەیەک بەدەست ئازی جیاوازەوە ناڵاندوویانەوە، دووچاری ئاوارەیی، پەنابەری، برسێتی و ژیانێکی تاڵ بوون، زۆربەی جار و لە کاتی جیاوازدا هیوایان بە بەڵینە نێودەوڵەتییەکان هەبووە، بەڵام بەداخەوە هەر زوو وڵاتانی جیهان بێهیوایان کردوون و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا هەنگاویان نەناوە.
ڕابردووی کورد:
بەدرێژایی مێژوو کورد ڕووبەڕووی چەندین بێهیوایی بووە و بەردەوام بووە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی، بۆ نموونە، دوای ڕووخاندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا، پەیمانی سیڤەر دانینا بە مافی کورد، بەڵام دواتر هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە و بەڵێنەکە نەگەیێندرایە سەر. وودرۆ ویلسن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڵێنی دا لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو هەنگاوێک بهاوێژێت لەپێناو پشتگیریکردنی کورد، بەڵام بەڵێنەکەی هەرگیز جێبەجێ نەکرد.
لەلایەکی ترەوە بەهۆی ڕێککەوتنی سایکس پیکۆوە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەشێوەیەک دروستکرا کە لە بەرژەوەندی کورددا نەبوو و بووە هۆکاری ئەوەی کورد ببێتە گەورەترین دانیشتووانی بێ دەوڵەت لە جیهاندا کە لە دابەشکرابوو بەسەر چوار وڵاتدا کە بریتی بوون لە ئێران، عێراق، سووریا و تورکیا.
سەرکردە کوردەکان زۆربەی جار دروشمی "هیچ دۆستێکمان نییە جگە لە چیاکان" دەڵینەوە کە زیاتر گوزارشت دەکات لە بەردەوامی بوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە چیاکان و شۆڕشکردن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنان کە مافی خۆیانە و ژیانی ڕاستەقینەیان بووە بە درێژایی مێژوو.
چەندین ساڵە کورد داوای مافە سەرەتایی، ڕەواکانی خۆی دەکات و هەوڵی دامەزراندنی سەربەخۆیی خۆی دەدات و قوربانی گەورەی داوە لە پیناویدا، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ هێزە جۆراوجۆرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هێزانەی هاوپەیمانیان لەگەڵدا بوون چەندین جار خیانەتیان لێکردوون بە بەردەوامی. بۆ نموونە، لە ئێستادا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ڕابەرایەتیی کورد لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوان بووەتەوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریا و میلیشیاکانەوە. ئەمریکاش کاردانەوەیەکی ئەرێنی ئەوتۆی نەبووە و زیاتر بێدەنگی هەڵبژاردووە جگە لە چەند هەنگاوێکی کەم و لە زۆربەی شارە کوردییەکاندا شەڕێکی فراوان هەیە و شەڕڤانان بەردەوام ڕووبەڕووی سوپای سووریا بوونەتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە):
هێزەکانی سووریای دیموکرات هەموو ئەو ناوچانەی چەندین ساڵە خەباتی بۆ کردووە و پارێزگاری لێکردووە بە خاکی خۆیان دەزانن و ئامانجییانە بەردەوام پارێزگاری لێبکەن و بوونیان هەبێت لە سووریا تاوەکو لە ئەنجامدا سووریاییەکی فرەلایەنی هەبێت، ئایین، زمان و مافی پێکهاتەکانی هەموو لایەنەکانی سووریا پارێزراو بێت، بەڵام لەناکاو لەلایەن سوپای حکوومەتی سووریاوە هێرشکرایە سەر ناوچە کوردنشینەکان و هاووڵاتییان ئاوارە بوون و دووچاری ناخۆشی بوونەوە.
هاوکات لە کاتی بوونی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە سووریادا، زۆربەی خاکی سووریا لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە لە ژێر دەسەڵاتی داعش ئازاد کراون و دواتر ژیانێکی ئارام، ئاشتیانە و شکۆمەندانەیان بۆ ناوچە جیاوازەکان فەراهەم کرد. ئێستا کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان خۆیان بە قوربانی خیانەتی نێودەوڵەتی دەزانن چونکە کاریگەرترین و بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژی داعش لە سووریا و مافی خۆیانە هەموو بەرگرییەکیان لێبکرێت.
لە بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستاندا کوردەکان باوەڕیان وایە پشتگوێ خراون لەلایەن هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانەوە لە کاتێکدا ئەوان بوون شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشیان کرد کە مەترسی بوو بۆ هەموو جیهان بەڵام لە ئێستادا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمریکا پشتیوانی سووریا دەکات.
تەنیا یەکڕیزنەبوون و پەرتەوازەیی ڕێگری نەبوون لەبەردەم کوردەکانی ڕۆژئاوادا، بەڵکو سوپای سووریا دەتوانن پشت بە پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی نێودەوڵەتی ببەستن و بەردەوام بن لە دژایەتی کردنی کوردەکان، هەرچەندە زمانی دیموکراسی، دیالۆگ و شکۆمەندی دەتوانێت شەڕەکە چارەسەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵێکی جددی لەم شێوەیە نەدراوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment