نوێنەری ئیدارەی خۆسەر: ھەرێمی کوردستان لەپاڵ ئاسایش و مافەکانی رۆژئاوای کوردستاندا وەستاوە
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/1/29) عەبدولسەلام ئەحمەد نوێنەری ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە لوبنان، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە هێرشەکانی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ھێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکراون، پێشھاتێکی مەترسیدارە کە ھەڕەشە لەئاسایشی سوریاو تەواوی ناوچەکە دەکات. ئەم ناوچانە ھەزاران دیلی داعشی تێدایەو بە رەو پێشچوونی ململانێ سەڕبازییەکانی ئەم دواییانە، بووەتە ھۆی داڕمانی سیستەمی ئەمنی و ھەڵاتنی توخمە تیرۆریستییەکان لەزیندانەکانی ڕەقەو دێرەزورو کەمپی ئەلھۆل.
ڕاشیگەیاند، لەوەش مەترسیدارتر بوونی ھەزاران چەکدار کە پاشخانی داعشیان ھەیە لەڕیزەکانی سوپای نوێی سوریادا، کە لەبری بنبڕکردنی تیرۆر، بەڕوونی تیرۆر بەرھەمدەهێنن. ئەم واقیعە، ململانێکە لەڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆر دەگۆڕێت بۆ ھەڕەشەیەکی ئەمنی ئاڵۆز کە کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت باشوری کوردستان و عێراق دەبێت، کە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی لێکەوتەی ھەر پەککەوتنێکی ئەمنی دەبێتەوە لەسەر سنوورەکانی، ھەروەھا لوبنان و ئوردن.
سەبارەت بە پشتێکردنی هاوپەیمانان لە هێزە کوردییەکان پێیوایە، بێدەنگی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش سەبارەت بەھێرشەکانی سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) نیگەرانی جددی لەبارەی ئایندەی شەڕی تیرۆرەوە دروست دەکات. نەبوونی ھەڵوێستی ڕوون لە سیاسەتی ھاوپەیمانان و ڕەزامەندی بێدەنگ و فشاری ناڕاستەوخۆ لەیەکدی جیا ناکرێتەوە کە ڕێگا بۆ ناسەقامگیری ئەو ناوچانە خۆش دەکات کە ھەزاران دیل داعشی تێدا دەستبەسەرن.
عەبدولسەلام ئەحمەد دەربارەی ڕۆڵی پارتی و یەکێتی و چاوەروانییەکانی لەو دوو حیزبە گوتی، ھەڵوێستەکانی ئەم دواییەی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنین بەتایبەتی لێدوانەکانی بەڕێزان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کە بەڕوونی دەستدرێژییەکانی باکورو ڕۆژھەڵاتی سوریایان ڕەتکردەوەو نیگەرانی جددی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەسیاسەتە تائیفیەکانی حکومەت و ئەو مەترسیانەی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی باشور و رۆژئاوای کوردستان دروست دەبن.
هەروەك گووتیشی، ئەم ھەڵوێستە نوێنەرایەتی گۆڕانێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانە دەکات کە دووپاتی دەکاتەوە ھەرێمی کوردستان لە پاڵ ئاسایش و مافەکانی گەلی رۆژئاوای کوردستاندا وەستاوەو ھەر ھەوڵێک بۆ سەپاندنی ھێز یان نوقمکردنی ھەرێم بۆ پشێوی ڕەتدەکاتەوە. ھاوکات لەگەڵ ھەڵسەنگاندنێکی واقیعیدا ھاوتەریبە کە ھۆشداری دەدات لەوەی بەئامانجگرتنی گەلی کورد، کە شەڕی تیرۆریان کردووە، خزمەت بە یەکڕیزی سوریا ناکات، بەڵکو دەرگای سەرھەڵدانەوەی داعش دەکاتەوە و ھەڕەشە لە ئاسایشی سوریا و عێراق و تەواوی ناوچەکە دەکات.
نوینەری خۆسەر دووپاتی دەكاتەوە و دەڵێت، ئێمە ئەم ھەڵوێستە بە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی لەم کاتە گرنگەدا دەبینین، ھیوادارین بە کردەوەی دیپلۆماسی و مرۆیی کاریگەر تەواوکەر بێت کە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ھاوڵاتیانی مەدەنی و زامنکردنی سەقامگیری، ئەو ھەلۆێستانە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقی ھەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرن بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment