ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا بلاوکرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا بڵاوکرایەوە، هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، "ڕێککەوتننامەکە هەمەلایەنە بووە، یەکە سەربازی و ئیدارییەکان قۆناغ بە قۆناغ ڕێکدەخرێنەوە".

ڕۆژی هەینی (2026/1/30) هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەقی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی سووریا بلاوکردەوە، بە گوێرەی ڕێککەوتننامەکە، "هێزە سەربازییەکان لە خاڵی بەریەککەوتن دەکشێنەوە، فیرقەیەکی سەربازی پێکدەهێندرێت کە لە سێ لیوا پێکدێت لە هێزەکانی سووریای دیموکرات جگە لە پێکهێنانی لیوایەک لە هێزەکانی کۆبانێ لەگەڵ پارێزگاری حەلەب".

لە ڕێککەوتننەکەدا جەخت دەکرێتەوە لە، "یەکخستنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا لەگەڵ جێگیركردنی فەرمانبەرانی مەدەنیەكان و یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کوردو زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان".

دەقی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا:

  • رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەگوێرەی  ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە ئەنجامدرا، لەگەڵ لێکتێگەیشتن لەسەر یەکخستنی قۆناغ بە قۆناغی هێزی سەربازی و ئیداری لە نێوان هەردوولادا.
  • رێککەوتنەکە کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەرکەوتن دەگرێتەوە، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و دەستپێکردنی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە.
  • پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە لە سێ لیوا پێکهاتووە لە هێزەکانی سووریای دیموكرات، ئەمە جگە لە پێکهێنانی لیوایەک لە هێزەکانی کۆبانی لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە هێزەکانی کۆبانی لەگەڵ پارێزگاری حەلەب.
  • رێککەوتنەکە یەکخستنی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا لەخۆدەگرێت، لەگەڵ جێگیركردنی  فەرمانبەرانی مەدەنیەكان. 
  • ڕێککەوتن لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد و زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.
  • ئامانجی رێککەوتنەکە یەکخستنی خاکی سورویاو بەدیهێنانی یەکگرتنی تەواو لە ناوچەکەدا لە ڕێگەی پتەوکردنی هاریکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین