گوتێرێز: کورد بەدرێژایی مێژوو چەوسێندراینەوە
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2026/1/30) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاستییە کە کوردانی سووریا چەوسێندراینەوە، کلیل و بنەمای چارەسەری کۆتایی ئەوەیە کە هەموو لایەک لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا بەشدار بن و هەموو پێکهاتەکان هەست بکەن نوێنەرایەتییان هەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز دەشڵێت، لە کاتێکدا پۆستی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی هەبووە بەرپرسیار بووە لە دۆسیەی بێوڵاتەکان، گفتوگۆی جدی کردووە سەبارەت بە کوردانی سووریا کە زۆربەی کوردانی سووریا بێ ناسنامە بوون و وەک هاووڵاتی لە سووریا نەدەناسران لەبەر ئەوە ڕوونە کە بە درێژایی مێژوو ئەوان چەوسێندراونەتەوە.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە، نابێت کێشەی کوردانی سووریا بە سەربازی چارەسەر بکرێت. چارەسەرەکە ئەوەیە دامەزراوەیەک دروست بکرێت کە هەموو پێکهاتەکان هەست بکەن نوێنەرایەتییان دەکات و ئەوانیش هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانیان.
لە کۆتاییدا گوتەکانیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندیی رێکخراوەکەی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان دووپاتکردەوە و باسی لەوە کرد، هەموو هەوڵێک دەدەن داکۆکی لە مافی نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment