ماڵپەڕێکی ئەمەریکی ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ئاشکرا دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2026/1/30) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی بەناوبانی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریکی سەبارەت بە ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە کاتێکدا تیمە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا سەرقاڵی گفتوگۆ بوون، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبێ دەنگی و لەرێگەی پێگە و پەیوەندییە بەهێزە نێودەوڵەتییەکانییەوە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەی دەدا".
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "پەیوەندی بە فرانکلین گراهام، سەرۆکی دەزگەی بیڵی گراهام و یەکێک لە کەسایەتییە ئایینییە هەرە کاریگەرەکانی ئەمەریکا کردووە. لە ئەنجامی ئەو پەیوەندییەدا گراهام نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ناردووە و داوای لێکردووە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە لەنێوبردنی گەلی کورد. ترەمپ لە وەڵامدا نووسیوویەتی بەجێگەیێندرا."
راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو پێیەی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەیە و هاوکات جێگەی متمانەی تەواوی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە، "توانیویەتی وەک کۆکەرەوەی دژەکان رۆڵ بگێڕێ و رێگە بۆ رێککەوتنەکە خۆش بکات".
پێویستە ئاماژە بۆ ئەوەش بکرێت پێش ڕێککەوتنەکە نووسەری پێگە ئەمەریکییەکە ڕایگەیاندبوو، "ئەگەر رێککەوتنەکە بە فەرمی واژۆ بکرێ، دەبێت ستایش و پێزانینێکی زۆر ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، مەزڵووم عەبدی و لیندزی گراهام بکرێت."
ئەمڕۆ هەینی (2026/1/30) هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەقی ڕێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی سووریا بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنەکە بە هەماهەنگی هەردوولا کراوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment