ڕۆڵی بۆڕی نەوتی كوردستان – توركیا لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان
نوچە نێت: ژیوار سلێمان سەلكە
بۆڕی کوردستان-تورکیا لەگەڵ دامەزراندنی پرۆسەی نەوتی کوردستانی بردە قۆناغێکی تر و دەرگایەیەکی نوێی ئابووریی و سیاسی بەڕووی کوردستاندا کردەوە، نووسەر و توێژەر ڕزگار ڕەزا چوچانی لە کتێبی (پەرتەوازەیی یەکڕیزی)دا ئاماژەی بە مێژووی دامەزراندنی ئەم بۆڕییە و گرنگەییەکانی کردووە و دەڵێت، بۆ دامەزراندنی بۆڕییەکی لەم جۆرە حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی لە کابینەی حەوتەمدا بۆ پتەوکردنی ئابووریی وڵاتەکەی و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ وڵاتی تورکیا لە (07/11/2013) ڕێککەوتنی ڕاکێشانی بۆڕیی نەوتی کوردستان بەسەر خاکی تورکیادا و لەوێوە بۆ بەندەری جەیهان واژۆکرد، بەمەش پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و تورکیا لە هەڕەشەی سەربازییەوە و گوازرایەوە بۆ بازرگانی لە بواری وزە.
ئەو توێژەرە، هەر لە کتێبەکەی (پەرتەوازەیی و یەکڕیزی)دا ئاماژە بەوەدەكات کە "لە ساڵی (2014) ئەم بۆرییە بەشێوەیەکی فەرمی دامەزرا"، کوردستان داوای رێککەوتنی لە بەغدا کرد کە بە بەشداری چاودێری سۆمۆ و شەفافیەت لە دابەشکردنی داهاتدا نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی کوردستان-تورکیاوە بگاتە دەریای ناوەڕاست، میکانیزمی گەرانەوەی پارەش بۆ هەرێم بە شێوەی بودجە بێت، بەڵام ئەمە گرژی و ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدای توندتر کرد وبەمەش کوردستان لە ساڵی (2015) پەیرەی ئابووری سەربەخۆیی کرد، نەوتی لەرێگەی ئەم بۆرییە هەناردەی بازارەکانی جیهان کرد، بەمەش کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی کەوتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی و هەژموونی کوردستان لە ناو بارزارەکانی وزەی جیهاندا بەهێز بوو، هەناردەکردن بەردەوام بوو تاوەکو (23/03/2023) بە بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس و بە سکاڵای حکومەتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە رێگەی بۆرییەکەوە ڕاگیرا.
بە واژۆکردنی رێكکەوتنێک لە نێوان حکومەتی عێراق و کوردستان کۆمپانیا نەوتیەکان بە مەرجی فرۆشتنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ جارێکی دیکە بۆریی کوردستان-تورکیا کەوتەوە کار و نەوت لە (27/09/2025) هەناردە کرایەوە، ئەم بۆرییە جگە لەوەی تاکە دەرگای هەناردەکردنی نەوتی کوردستانە بۆ کوردان هەروەها پێگەی سیاسی کوردستانی لە ناو بازارە نێودەوڵەتیەکان بەهێزتر کردووە، بەڵام بۆ بەغداش گرنگییەکەی لەوەدایە عێراق دەبێتە فرەڕێگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی ئەمەش وابەستەیی عێراق بە بەندەرەکانی باشووری کەمدەکاتەوە و لە ڕووی ئابورییەوە بەشدرای لە زیادکردنی داهاتی نیشتیمانی وڵاتەکەی دەکات.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment