مایڵز کاگینز: دەتوانرێت نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا هەناردە بكرێت
نوچەنێت
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی ئەپیکۆر رایگەیاند، بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا بۆ ئاسایشی وزەی عێراق گرنگییەکی زۆری هەیە. هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، كە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەوكەسانەی، كە زۆر باش لەوە تێدەگات کە ئەم بۆڕییە و بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو عێراقییەکان گرنگە. سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمریکا لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران مایڵز کاگینز ئاشکرایدەکات، ئەمریکا ئامانجی کۆنترۆڵکردنی کەرتی نەوت و گازی ئێرانە، هەروەها گەیشتنە رێککەوتنێکە کە ئەمریکا باڵادەست بێت لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە هاوشێوەی ڤەنزوێلا.
کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان و ئاستی بەرهەمهێنانیان
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی کۆمپانیا نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان ئەپیکۆر، لە لێدوانێكدا بۆ رووداو ڕۆژی (15-3-2026)، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هێرشی گرووپە میلیشیاكان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا ناوچەکانی بەرهەمهیێنانی نەوت بە ئامانجگیران، كە نزیکەی (300) هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە ناوچەکانی گەرمیان، هەولێر، دهۆک کێڵگە نەوتیەکان کرانە ئامانج، ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ وەستانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگانە، هەروەها کۆمپانیاکانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕاگرتووە، بەمەش کەمبوونەوەی بەرهەم بەبڕی زیاتر لە (250) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت.
هۆکاری هێڕشەکانی گرووپە چەکدارەكانی سەر بە ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، مایڵز کاگینز ئەوە گەڕاندەوە، کە نایانەوێت سەرکەوتنی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان بەردەوام بێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها نایانەوێت هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزەدا سەرکەوتوو بێت، لەبەرامبەردا ئەمریکا هێرشە دەکاتە سەر ئەو گرووپانە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ کردەوەکانیان بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت خوازیارن هەرچی زووترە جەنگ کۆتایی بێت و ئاسایش و سەقامگیری بگەرێتەوە ناوچەکەو دووبارە دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەوكەسانەی، كە زۆر باش لەوە تێدەگات کە ئەم بۆڕییە و بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو عێراقییەکان گرنگە.
داخرانی گەرووی هورمز و دەرفەتێک بۆ هەرێمی کوردستان
کاگینز لەبارەی داخرانی گەرووی هورمز و هەناردەکردنی نەوتی عێراق ئەوەی دووپاتکردەوە، کە بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا بۆ هەموو عێراق و ئاسایشی وزەی عێراقیش گرنگە، هەروەها دەبێتە ڕێگایەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە نەوتی کۆمپانیای باکوور و کەرکوک لە ڕێگەی بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیاوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکات، لەوێوەشەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و بازاڕەکانی ئەوروپا ڕەوانە بكرێت. عێراق هیوای زۆر بە هەرێمی کوردستانە بۆ بەکارهێنانی ئەم بۆڕییە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکانە، سەرکردە کوردەکان بە تایبەتیش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر باش لەوە تێدەگات کە بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا و بەرهەمی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو عێراق گرنگە، لە دەرفەتێکی ئەوهادا کە گەرووی هورمز داخراوە کۆمپانیای نەوتی باکوور دەتوانن ڕۆژانە بڕی (100) هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی ئەم بۆڕییەوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکات، بەمەش کوردستان دەتوانێت ببێت بە یارمەتیدەری عێراق بۆ بەهێز مانەوەی ئابووری و داراییەکەی لە کاتی سەختی جەنگدا.
پلانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو
گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی کۆمپانیا نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی سعودیە و قەتەر و ئیمارات و بەحرەین و عێراق و چەندانی دیکە، مایڵز کاگینز ئامانجی ئەمریکای خستەڕوو، کە چاوەڕێ دەکرێت ئەمریکا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت بۆ سەر ئێران، سێ پلانی سەرەکی هەیە ئەوانیش لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە، تاوەکو نەتوانێت چەکی ئەتۆمی و مووشەک بەرهەمبهێنیت، هەروەها ئامانجی دووەمی ئەمریکا لە ناوبردنی بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانە بۆ ئەوەی نەتوانێت هێرش بکاتە سەر وڵاتانی کەنداو و دراوسێکانی، پلانی سێیەمی گۆڕینی ڕژێمی ئێران و دانانی سەرۆکێکە، کە لەگەڵ ئەمریکا بە هەماهەنگی کار بکات و پەیوەندییەکی بەهێزی ئابووریی دروست بکات.
جێگرەوەکانی ئەمریکا بۆ هاوسەنگکردنەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا
گووتەبێژی ئەپیکۆر ئاشكرای دەكات، داخرانی گەرووی هورمز بۆتەهۆی کەمبوونەوەی (20%) نەوتی جیهانی و (25%) گازی شل لە بازاڕەکانی جیهاندا ، کە ئەمەش کاریگەریی کردۆتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرهەمەکانی سووتەمەنی لە جیهاندا، بۆ ئەمەش ئەمریکا دوو رێگای خێرای گرتەبەر بۆ هاوسەنگکردنەوەی بازاڕی وزە لە جیهان، ئەویش بەکارهێنانی بڕی (400) ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگکراوی جیهانی خرایە بازاڕەکان، بەڵام ئەمە تا ڕادەیەک هاوکار نەبوو لە کەمکردنەوەی ئەو هەڵاوسانەی کە ئێستادا بەرۆکی جیهانی گرتووە، هەر بۆیە ڕێگەی دووەم لادانی سزاکانی ئەمریکا بوو لەسەر نەوتی ڕووسیا و هاتنەوە بازاڕی نەوتی ڕووسیایە، کە ئەمەش وادەکات ڕووسیا لە ڕووی ئابوورییەوە سوودێکی زۆری پێبگات.
ئەمریکا و ئامانجی کۆنترۆڵکردنی کەرتی نەوت و گازی ئێران
مایڵز کاگینز ئامانجی ئەمریکای سەبارەت بە کەرتی نەوتی ئێران ئاشکرا کرد، کە ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە دەستێکی باڵای هەبێت لە کۆنترۆڵکردن و بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران، هەروەها فرۆشتنی ئەو نەوتەی ئێران بە چین و هیندستان و کۆریای باشوور، ئاشکرایە کە ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی دوورگەی خارگی، بەڵام هیچ زیانێکی بە ژێرخانی نەوتی ئەم دوورگەیە نەگەیاند، چونکە ئەمریکا ئامانجیەتی کۆنترۆڵی کەرتی نەوتی ئێران بکات هاوشێوەی ئەوەی چۆن کۆنترۆڵی نەوتی ڤەنزوێلای کرد، ئەم کۆنترۆڵکردنەش بە دوو ڕێگەیە، یەکەمیان ئەوەیە جەنگ بەردەوام بێت و تاوەکو ئێران بەتەواوی بنکە سەربازییەکانی لە ناودەچن و چیتر توانای شەڕی نامێنێت یاخود ڕێگەی دووەمیان ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و ڕێککەوتنە، پێشبینی دەکرێت کە ئێران داوایەک پێشکەش بە ئەمریکا بکات بۆ رێککەوتن، بەمەش ڕەنگە ئەمریکا بتوانێت دەستێکی باڵای هەبێت لە بەرێوەبردنی کەرتی نەوت و گازی ئێران، هاوكات دەیەوێت هەژموونی ئێران لە ناو عێراقدا کەمبکاتەوە، چونکە ئاشکرایە ئێران کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر حکومەتی عێراق هەیە، ئەو گرووپانەش کە هێرشیان کردۆتە سەر هەرێمی کوردستا سەر بە ئێرانن.
داهاتووی کۆمپانیا ئەمریکیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان
مایڵز کاگینز سەبارەت بە رەوشی ژێرخانی وزەی رۆژئاوای کوردستان دوای شەڕ و ململانێکی نێوان حکومەتی سوورریا و سەرکردایەتیی کورد لە ڕۆژئاوا گووتی، ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاو ئێستا ئارامە، سەرکرادیەتیی کوردی هێشتا لە پارێزگای حەسەکە ئیدارەی هەندێ لە کۆمپانیا نەوتیبەکان دەکەن، ڕێککەوتن لەنێوان حکومەتی سووریا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان زۆر نزیکە، هیوادارم پێکەوە کاربکەین، ڕەنگە چەند لە هەفتەیەکی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنان بکەین لە کێلگەکانی رومێلان و و شەدادیە.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment