ئەندامێكی دەستەی کارگێڕیی ئامەد سپۆر: هاوکاریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/5/10) مۆرسێل ئیکینجی، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ئامەدسپۆر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "هاوکاریی ماددی و مەعنەوی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو". هەروەها دەشڵێت، "لەژێر سایەی چەتری ڕێبازی بارزانی نەمر ئێمە زۆر ئاسوودەین و ئەم چەترە بووەتە کۆکەرەوەی هەر چوار پارچەی کوردستان".
مۆرسێل ئیکینجی دووپاتیشی لەوە کردەوە و گوتی، "سەرکەوتنی ئێمە سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانە و لەهەر بوارێکی وەک هونەری، وەرزشی و گەنجان پشتیوانی ئەوان بۆ ئێمە بەنرخ بوو و جێگای پێزانینە.
ئەم بەرپرسەی ئامەدسپۆر لە کۆتایی قسەکانیشدا ڕایگەیاند، دووبارە سوپاسیان دەکەم بۆ هەموو هاوکارییەک لەهەر بوارێک بۆ بەرەوپێشبردنی چالاکییە وەرزشییەکانمان.
جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی شەممە (2-5-2026) یانەی ئامەد سپۆرت دوای بردنەوەی توانی سەركەوێت بۆ خولی سوپەرلیگی توركیا. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ یانەی ئامەدسپۆر دەڵێت، "بە گەرمی و لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکەم کە سەرکەوت بۆ سوپەرلیگ. ئەم سەرکەوتنە لە هەموو هاندەران و هەوادارانی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت. ئێمە بەم سەرکەوتنەی ئامەدسپۆر زۆر دڵخۆش بووین."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ ئەو یانەیە خواست و دەشڵێت، "هیوادارین هەمیشە هەر سەرکەوتوو بێت و باشترین نوێنەرایەتیی ئامەد بکات. هەربژین و هەر هەبن."


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment