جه‌مال كوچه‌ر:  به‌هۆى تانه‌وه‌ عێراق به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان نانێرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و تانه‌یه‌ى كه‌ حكومه‌ت له‌ دادگاى فیدڕاڵى له‌ بودجه‌ى داوه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق ره‌وانه‌ ناكرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ كه‌ناڵى رووداوى راگه‌یاندووه‌، به‌هۆى ئه‌و تانه‌یه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ له‌ دادگاى فیدڕاڵى تۆمارى كردووه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ ناكرێت.

له‌ ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى كۆچه‌ر هاتووه‌، "بەربەستەکانی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دوو هۆکاری سەرەکیی هەیە: یەکەمیان ئەوەیە کە حکومەتی عێراق لە دادگەی فیدراڵی تانەی لێداوە کە هەندێک شت بە دڵی ئەوان نییە. یەک بڕگە بە دڵی ئەوانە، ئەویش پشکی هەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت ئەو دەقەی نووسراوە و بۆ پەرلەمان نێردراوە، وەکو خۆی بمێنێتەوە. دووەمیشیان ئەوەیە کە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەند بن بەو رێککەوتنەوەی لەنێوانیاندا نووسراوە کە ئاخۆ بە لێبڕین لە بەشە بودجەکە بێت یان هەرێمی کوردستان پارە رادەست بکات. بنچینەیش ئەوەیە کە بەشە بودجەکە نەنێردرێت تا تانەکە یەکلایی دەبێتەوە".

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا 11 مانگه‌ هیچ پاره‌یه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین