عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیارییەک پێشکەش بە دەوڵەت باخچەلی دەکات تورکیە

نوچەنێت

دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی حکومەت و پەکەکە چۆتە قۆناغێکی نوێ، ئۆجەلان فەرشێکی تایبەت کە لە شاری ئۆرفا چندراوە وەک دیاری پێشکەش بە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (2026/1/31) ماڵپەڕی (سۆڵ) بڵاوی کردەوە، بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پرۆسەی ئاشی بە چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەستیپێکرد. دوابەدوای بەردەوامی لە پرۆسەکە، مانگی رابردوو هەریەک لە پەروین بوڵدان و میتحەد سەنجار وەک شاندی ئیمراڵی سەردانی مەهەپەیان لە پەرلەمانی تورکیا و دیارییەکی ئۆجەلانیان پێشکەش بە باخچەلی کرد بوو.

لەو بارەیەوە، سەرۆکی مەهەپە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، "لەکاتی سەردانی شاندی ئیمراڵی لە (12)ـی کانووی دوومی (2025)، لە پەرلەمانی تورکیا لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزراێنەری پەکەکە فەرشێکی تایبەت کە لە ئورفا چنراوە بەدیاری بۆ منی ناردبوو، من لێرەوە سوپاسی دەکەم سەبارەت بە برایەتی تورک و کوردەوە."

سەرۆکی مەهەپە باسی لەوەش کرد، من بە سوپاسەوە پێشوازیم لەو دیارییە کرد، بە شاندەکەشم راگەیاند کە سەردانی ئێمەیان کردبوو، لەنێو کلتووری ئێمەدا هەموو فەرشێک ناوێکی تایبەتی هەیە، من لایخۆمەوە ئەو فەرشەی لەلایەن بەرێز ئۆجەلانەوە بۆم هاتووە ناوی دەنێم "فەرشی ئاشتی و دیموکراسی (27)ـی شوباتی (2025)".

جێگەی باسە، دوای شەڕ و پێکدادانی (40) لەی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، نزیکەی ساڵ و نیوێکە پرۆسەی ئاشتی نوێ بە دەستپێشخەری سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی ڕێبەری پەکەکە دەستیپێکرد، هەریەک لە ئەکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی وەک هاوپەیمانی پرۆسەی "تورکیایەکی دوور لەتیرۆر" بەردەوامی بە پرۆسەکە دەدەن بەو هیوایەی کۆتایی خوێنرشتن بهێندرێت و بتوانن مافی دەستووری کورد لە تورکیا مسۆگەر بەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین