سەرۆکی ئەرمینیا: سیستەمی وزەمان بە تورکیاوە دەبەستینەوە تورکیە

نوچە نێت: دنیا ئەحمەد

لەدوای هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کۆتایهێنان بە گرژییەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەپێناو بەهێزکردنی ئاسایشی هێلی وزەی وڵاتەکەی پێشنیاریکردووە سیستەمی وزە بە تورکیا و ئازەربایجان ببەستێتەوە.

ڕۆژی شەممە (2026/1/31)  ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، لەدوای جەنگی دووەمی قەرەباغ، ئەرمینیا وەک هاوپەیمانییەک لەگەڵ ڕووسیا پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانیان دەستیپێکرد، هەروەها هەوڵی خۆ دوورخستنەوەیدا لەگەڵ هاوبەشە سەرەکییەی کە ئێرانە بە تایبەت لە بواری وزە، لەئێستادا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەرپاکردووە لەو بوارەدا، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە چاوپێکەوتنێکدا پێشنیاری کردووە لە رێگەی "رێڕەوی زەنگزور" پێداچوونەوە بە سیستەمی وزەی وڵاتەکەی بکەن، بەوهۆیەشەوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هێلی گواستنەوەی وزە بۆ وڵاتەکەی سیستمی وزە بە تورکیا و ئازەربایجان دەبەستنەوە. 

نیکۆل پاشینیان سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە ڕابردوو ئاسایشی وزەی وڵاتەکەیان لەلایەن ئێران و جۆرجیا دابین دەکرێت، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە هەڕەشەی لەسەرە دەبێت رێگەی دیکە بۆ گواستنەوەی سیستەمی وزەی وڵاتەکەیان بدۆزنەوە، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا جێگیرتر بووە و دەگرێت لە زۆر بواردا بازرگانی بکەین بەتایبەت بە بازارکردنی کارەبا.

دوای ئەو پێشنیارەی پاشینیان،  ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان هەفتەی رابردوو لە داڤۆس رایگەیاند، لەئێستاوە دەستمان کردووە بە دابینکردنی سەرچاوەی وزە بۆ ئەرمینیا، ئەم پێشهاتە دڵخۆشکەرە و دەبێتە هۆی دەستپێکی ئاشتی لە قەفقازی باشوور.

جێگەی باسە، دوای ململانێی چەند ساڵەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دواجار بە نێوەنگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە (8)ـی ئابی (2025)، رێککەوتنی ئاشتیان واژۆ کرد و کۆتاییان بە گرژییەکانی چەند ساڵە هێنا، سەرۆکی ئەرمینیا دەڵێت، دەتوانین رێگەی "ڕێرەوی زەنگزور" کە بە رێگەی ترەمپ ناوی دەبەن بۆ گواستنەوەی سیستەمی وزە لە نێوان ئەو وڵاتانە بەکاربهێنین.       

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین