ئەمەریکا بەبڕی زیاتر لە (6) ملیار دۆلار چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە (2026/1/31) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی بۆ فڕۆشتنی چوار پاکێچی چەک لەنێویشیاندا (30) هێلیکۆپتەری جۆری ئاپاچیش بەبڕی (6.5) ملیار دۆلار بە حکومەتی ئیسرائیل بفڕۆشن. دەزگای هاوکاری ئاسایشی ئەمەریکا لەوبارەیەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بۆ فڕۆشتنی ئەو چەکانە کۆنگرێسی ئەمەریکامان ئاگادار کردۆتەوە، بەو شێوەیە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە ئەمەریکا چەندین جۆری چەکی سەربازی بە ئیسرائیل دەدات.
بەگوێرەی ئەر راگەیێندراوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەشێکی دیکەی فڕۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە بە فڕۆشتنی هێزی هەڵگری زریپۆشی کارمەندانی زریپۆش و ئامێری پشتگیری لوجستیکی یەکگرتوو بە بڕی (740) ملیۆن دۆلار و چەندین جۆری دیکەی ئامێری سەبازیی بە ئیسرائیل بدات.
هەروەها سەبارەت بە ئامانجی ئەو رێککەوتنە سەربازییە نوێیەی حکومەتی واشنتۆن و تەلئەبیب لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئامانج لە فڕۆشتنی ئەو جۆرە چەکانە بەهێزکردنی توانای سەربازیی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک لە ناوچەکە ببێتەوە بەتایبەت لەئەمڕۆدا جولە و هەرەشەی جددی لەناوچەکە هەیە دەتوانێت ئیسرائیل خۆی لە هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێک بپارێزێت."
جێگەی باسە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس ئەمەریکا پشتیوانی و هاوکاری بۆ ئیسرائیل دووپات کردۆتەوە و هەموو جۆرە هاوکارییەکی سەربازیی پێشکەش بە حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ پێشکەش کردووە، ئەو رێککەتنە نوێیەش لە کاتێکدایە تادێت هەڕەشەکانی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران زیاتر دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment