لایەنە سیاسیەکانی تورکیا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکەن
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ لەنزیک شارە کوردییەکانی باکوری کوردستان هەسەدە و دیمەشق رێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پشتگیری لە رێککەوتنەکە دەکەین، هەروەها دەم پارتی دەڵێت، "سوپاسی هەر لایەنێک دەکەین کە کاریان کردووە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە."
دوای کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سووریا راگەیاند، هەریەک لە ئەمریکا و فەرەنسا و سەرکردەکانی باشووری کوردستان پێشوازی لەو رێککەوتنە نوێیەیان کرد، هەرچەندە حکومەتی تورکیا دژایەتی خۆی بەرانبەر بە هێزەکانی هەسەدە دەربڕیوە و پشتیوانی لە حکومەتی دیمەشق دەکات، بەڵام دوای راگەیاندنی ئاگربەست لایەنە جیاوازەکانی تورکیا پشتیگری ئەو رێککەوتنە نوێیە دەکەن.
دەم پارتی دڵخۆشە بە ڕێككەوتنەكە
لەوبارەیەوە تولای هەتیمئۆغڵولەری و تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، "دڵخۆشین بە رێککەوتنەی نێوان هێزەکانی سووریا دیموکرات و ئیدارەی دیمەشق، ئێمە وەک دەم پارتی بە پێداگیرییەوە پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، سوپاسی هەر لایەنێک دەکەین کە کارییان کردووە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە، دەم پارتی هەمیشە پشتیوانی لە رێگەی دانوستاندن کردووە بۆ چارەسەری کیشەکان و ئەمڕۆش بەهەمان شێوە لەپاڵ ئەو هەڵوێستەمانین."
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (جەزیرە) لە قەتەر سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، گرنگە و پشتگیری لێ دەکەن، هەروەها دەشڵێت، بەڕاستی ئێمە زۆر گرنگی بە کوردانی سووریا دەدەین، پێویستە مامەڵەی دادپەروەرانەیان لەگەڵ بکرێت، بەڵام ئێمە لە سووریا هێلی سوورمان هەیە و نیگەرانین لە دۆخی ئێستای سووریا، چونکە پەکەکە لە ڕابردوو بە هەزارەها ئەندامی لەگەڵ خۆی بردە ڕۆژئاوی کوردستان و تێکەڵی هێزەکانی هەسەدەی کردووە و یەک ئامانجیشیان هەیە ئەویش لە دەرفەتێک دەگەرێن بۆ هێرشکردنە سەر سەربازانی تورکیا و تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکەمان، ئێمە هەموویان دەناسین و خۆیانیش باش دەزانن و ئێمەش دەمانەوێت کۆتایی بەو مەترسیە لە ناوچەکە بهێنین.
هەڵوێستی پارتی دەڤا و مەهەپە
هەر سەبارەت بەو رێککەوتنە ئیلیاس تۆپسەکاڵ، پەرلەمانتاری مەهەپە پێیوایە، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆتایهێنانە بە هەوڵی دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی لە باکووری سووریا.
هاوکات یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دەشڵێت، "ئێمە نیگەرانین لە دۆخی سووریا و بە وریاییەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین، یەکگرتنەوەی هەسەدە و ئیدارەی دیمەشق بۆ سەقامگیری ناوچەکە و سووریا گرنگە، هەوڵەکانی ئێمە بەردەوامە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازیی سوپای سووریا و بوونی هێزەکانمان بە هەماهەنگی لە سووریا بەردەوامە."
میتحەت سانجار ئەندامی شاندی ئیمراڵی لەبارەی ئەو رێککەوتنە باس لە ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات و دەڵێت، رێککەتنەکە رێگرییەکە بۆ بەرفرانبوونی شەڕ و ململانێکی هەردوولا، ئۆجەلان هەوڵی جددیی داوە لە رێگەی دانوستان کێشەکان کورد لە سووریا چارەسەر بکرێت، ڕێبەری پەکەکە ئەکتەرێکی زۆر گرنگ و بنەرەتییە لە پرۆسەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا.
لەلایەکی دیکە، عەلی باباجان سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن - دەڤا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، بە سوپاسەوە پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریای دراوسێمان دەکەین، ئامانجێکە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. هیواخوازم رێککەوتنەکە خزمەت بە ئارامی و خۆشگوزەرانی گەلی سووریا بگەینێت، بەوریاییەوە بگەن بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتوون، پێویستە هەنگاوی جددیی بنرێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە."
هەروەها ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتی جەهەپە هەڵوێستی خۆیان لەسەر رێککەوتنی کورد لەگەڵ حکومەتی سووریا دەربڕی و گوتی، "ئێمە هەرگیز لایەنگری شەڕ نەبووینە، پێویستە کێشەکان بەرێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت، ئەو پێشهاتانەی لە سووریای دروسێمان ڕوودەدات ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت بۆ سەر تورکیا،هەروەک رابردوو ئێمە پارێزگای لە نزیک بوونەوەی ئەو هێزانە دەکەین و پێویستە هەموو پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی بەیەکەوە بژین، هەندێک پێکهاتە بەردەوامن لە بەرگریکرن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە سووریا و زیان بە کوردەکان دەگەیێنێت ئێمە وەک جەهەپە ئەوەی کورد بەراورد دەکات بە تیرۆر ڕەتیدەکەینەوە ، ئارامی و ئاسایشی سووریا سوودی دەبێت بۆ تورکیا، ئەو پێشهاتەی لە سووریا ڕوویدا دڵخۆشکەربوو بۆ هەموو لایەکمان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment