ڕێژەی گومرگ لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق كەمدەكرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی  دەستەی گومرگی عێراق دەروازە سنوورییەکانی ئاگادار کردەوە، کە بە بڕیارێکی فەرمی ڕێژەی گومرگی کاڵای هاوردە کەمکراوەتەوە، بە گووتەی سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران کوردستان  ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر بازرگانان دروست دەکات.

ڕۆژی یەکشەمە (01/02/2026) سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگی عێراق، نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی گشت دەروازە سنوورییەکانی عێراق و نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، لە نووسراوەکەدا هاتووە کە  بڕیار دراوە (25٪) گومرگی ئەو کاڵایانە کەم بکرێنەوە، کە پێشتر لە سیستەمی ئەسیکۆدا جێگر کرابوون.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق ئەوەی خستۆتە ڕوو، کە هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە لە سیستەمی ئەسیکۆدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تا هاوسەنگی دروست بکرێت لە نێوان زیادکردنی داهات و ئاسانکاریی رێکارە گومرگییەکان.

لەبەرامبەردا مستەفا شێخ عەبدلرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردەکاران و هەناردەکارانی کوردستان ڕاگەیاند، دەرکردنی ئەم بڕیارە نوێیە کاریگەری لەسەر ئەو بازرگانانە هەیە، کە کاڵا و شتومەکی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری ڕێژەی گومرگ کەم دەبێتەوە، چونکە ئەو کاڵایانەی کە لە ڕێگەی هەرێـمی کوردستانەوە هاوردە دەکرێن  و بۆ ناوچەکانی دیکە دەنێردرێن جیاوازی نخری گومرگریان لێوەردەگئرێت بەروارد بەوەی لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، بەپپی ئەو بڕیارە بێت لە ئێستادا هەردوو گومرگەکە هەمان ئەو بڕە پارەیە دەدەن کە لە پێناسی نوێی گومرگی جێگیر کراوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە سیستەمی ئەسیکۆ سیستەمێکی  ئەلیکترۆنییە و تایبەتە بە پێکەوە بەستنی زانیاری کاڵای هاوردەكراو و گومرگ بۆ مەبەستی رێگریکردن لە گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان و زیادکردنی داهات، گۆڕانکاری ڕێژەی گومرگی لە سیستەمی ئەسیکۆدا لە دوای ئەو نارەزاییەتیانەوە دێت، کە سەبارەت بە پێناسە گومرگییەکانی عێراق دروست بوو، کە رێژەی (5بۆ 30٪) دەبێت و لە مانگی کانووی یەکەمی ئەمساڵەوە کاری پێکرا، ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێناسە گومرگییەکان هەریمی کوردستان تاوەک ئێستا نەچۆتە نێو ئەو سیستەمەوە کار بەو پێناسە گومرگیانەش ناکات کە لەلاین حکومەتی فیدراڵەوە کاری پێدەکرێت.

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین