ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیندانیانی داعش دەكەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/2) لەدوای هێرشی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ترسی هەڵهاتنی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی سووریا هەبوو، هاوپەیمانان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ئەو زیندانیانە لە سووریاوە بۆ عێراق، پرۆسەی گواستنەوەکەش لە ئێستادا بە چەند قۆناغ دەستیپێکردووە. لەم چوارچێوەیەدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار و (387) ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیپێکردووە، کە بەم دواییانەدا لە سوریاوە رادەستی عێراق كران.
سەبارەت بە چۆنیەتی لێکۆڵینەوەکە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایدەگەیێنێت، دەستگیرکراوان لەسەر بنەمای چوارچێوە یاسایی و مرۆییە پیادەكراوەكان و بە پێی یاسا نیشتمانییەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
هەر لەو راگەیێندراوەدا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق باس ئامانجی لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ ئەو چەکدارە داعشانە دەکات و دەڵێت، ئەم رێکارانە بەشێکە لە هەوڵەکانی عێراق بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا هەیە، هەروەها پێیوایە، ژمارەی پێشبینیکراوی گەیشتنی ئەندامانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق حەوت هەزار کەس تێدەپەڕێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment