بۆ یەکەم جار گازی سروشتی ڤەنزوێلا هەناردەی دەرەوە کرا ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە یەکەم هەنگاودا ڤەنزوێلا دەستیکرد بە هەناردەکردنی گازی سروشتی، سەرۆکی بەوەکالەتی وڵاتەکەش هەنگاوەکەی بە، "خاڵێکی گرنگ ناوبرد". ئەمەریکا ڕۆڵی سەرەکی لە دەستپێشخەرییەکەدا هەبووە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/2) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بلاویکردەوە، ڤەنزوێلا یەکەم باری گازی سروشتی هەناردە دەرەوەی وڵات کرد، دێلسی رۆدریگێز، سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، "هەنگاوەکە گرنگ و مێژووییە".. هەروەها ڕاشیگەیاند، "تانکەرەکان لە کەناراوەکانی ئانزۆاتیگویەوە بەڕێکەوتوون و یەکەم باری گازی ڤەنزوێلای دەگەیێنێتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان".

بە گوتەی سەرۆکی بەوەکالەتی ڤەنزوێلا، "ساتەکە مێژووییە بۆ وڵاتەکە و شانازی دەکات کە ئەم ساتە هاوبەش دەکات لەگەڵ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی و دەستکەوتێکە تەرخان دەکرێت بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان"،

ئەم هەناردەکردنە دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤەنزوێلا پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە کۆی دەنگ چاکسازییەکی مێژوویی لە یاسای ئۆرگانیکی هایدرۆکاربۆنەکانی پەسەند کرد وەک بەشێکی سەرەکی لە پلانی بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکە بە ئامانجی مۆدێرنکردنی پیشەسازی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی".

دوای ئۆپراسیۆنی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا و دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە گۆڕانکاری پیشەسازیدا لەم وڵاتەدا، هاوکات واشنتۆن و کاراکاس ڕێکەوتنێکی (500) ملیۆن دۆلارییان بۆ سەقامگیرکردن و مۆدێرنکردنی وزەی ڤەنزوێلا واژۆ کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین