ماڵپەڕێكی عێراقی: سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە توندترین قەیرانەكاندا کەناڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی دەهێڵێتەوە راپۆرت و شیکاری

نوچە نێت:

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

لە كاتێكدا گەرووی هورمز كە رێڕەوێكی زیندووی جوگرافییە، دەسەڵات و جوگرافیا لەسەر زەوی بەڕێوەی دەبات، بەڵام لە واقیعی سیاسی  پرسیارێكی قووڵ دەخاتەڕوو، كە قەیرانەكان سەرهەڵدەدەن  ئایا جێگرەوەیەكی ڕاستەقینە دەست درووست دەبێت؟

لەوانەیە رێرەوە ڕاستەقینەكە گەرووێكی ئاوی نەبێت، بەڵكو ئاراستەیەكی دیپلۆماسی و سیاسی بێت، كە لێكتێگەیشتنی دوور لە لوولەی چەكەكان درووست بكات، كە ركابەرەكان بەبێ دەرچە لەو جەنگەدا بەردەوامن، تا ئەوەی كە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەكانیش بەهای خۆی لە دەست دەدات.

لێرەوە بایەخی، "ئەندازیاری ئاشتی" و ئەو نێوەندگیرانە دەردەكەوێت كە خاوەنی متمانەی هەموو لایەنە ركابەرە سیاسییەكانە، یەكێك لەو كەسانەیە كە توانای هێشتنەوەی كەناڵەكانی بە كراوەیی و درووستكردنی رووبەرێك بۆ دانوستاندن لەنێوان لایەنە جیاوازە سیاسییەكان هەیە، جێگرەوەی ڕاستەقینەی بۆ هەر قەیرانێک کردنەوەی بەرەیەكی نوێ نییە، بەڵکو بوونی ئیرادەیەكە کە توانای داڕشتنی ڕێککەوتنی هەبێت کە سەقامگیری بکاتە بژاردەیەکی جێگیر بۆ هەموو لایەنەكان.

لەو جیهانە گەورە شوێنێك هەیە... كە ركابەرەكان پێیدا تێپەڕن، بەبێ ئەوەی زیان بە یەكتر بگەیێنن، شوێنێكە دوورە لە لێواری رووبەڕووبوونەوە لە گەرووی هورمز، یان لوولەی ڕاستەخۆی چەكەكان.

لێرە لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەرنەکراوترینی پرسەکاندا بۆ چارەسەری نێودەوڵەتی ئامادەیە، سیاسەتمەدارێكە هێڵێكی بۆ خۆی كێشاوە، لە ژینگەی ئاڵۆزی كوردی و عێراقی شێوازێكی كەموێنەی هەیە. 

لە كاتێدا پایتەختە بڕیاردەرەكان لە بەدەستهێنانی ئەو كاریگەرییە دەستەوەستانن، بارزانی شێوازە بنیادنەرانەكەی لەسەر ئەوەی "ئەگەری كردن"ی هەیە لە بەڕێوەبردنی ناكۆكیەكاندا تا دەگاتە چارەسەر جێبەجێ دەكات. 

لە تارانەوە بۆ واشنتن، لە دیمەشقەوە بۆ پایتەختەكانی ئەوروپا، متمانەی لای هەموو نەیارەكان بەدەست هێناوە، لای هەموون قبووڵكراوە، وەک چۆن توانای خۆی سەلماندووە، کە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بهێڵێتەوە تەنانەت لە توندترین قەیرانەکانیشدا.

لە دۆسیەی ئاشتی توركی ــ كوردی: پشتی پێ بەسترا بۆ سەركردایەتیی لێتێگەیشتنی نێوان ئەنقەرە و سەركردایەتی كورد كە چەندین دەیە بوو لە چەندین پشتی پێ بەسترا.

لە عێراق: لێتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای كردە بنەمایەكی نەگۆڕ، لە بەغدا داوای لێكرا بۆ سەركردایەتی ئیدارەدانی مەترسیدارترین قۆناغە هەستیارییەكان. 

لە سووریا: ئامادە بوو بۆ نزیكردنەوەی دیدی ئەحمەد شەرع و زەیدی، رۆڵی دیاری لە نزیككردنەوەی دیدگای دیمەشق و هێزە كوردییەكان هەبوو، بەشدار بوو لە نێوەندگیری هێزەكانی سووریای دیموكرات و دیمەشق.

كاتێك لە پێشدا ئاژانسی ئاسوشتید پرێس رۆڵی بارزانی ئاشكرا كرد كە كەسێكی بە توانایە، رۆژنامەی ئەكسیۆس ئاشكرای كرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پەنای بردۆتە بەر نێچیرڤان بارزانی وەك رێگەیەك بۆ گەیشتن بە فەرماندەی سوپای پاسداران لە ئێران، بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی راستەقەی ئێران و بردنە پێشەوەی دانوستاندنەكان، هەڵبژادنی ئەمەریكیەكان شتێكی سەرپێی نەبوو، لە ئەزموونی لە ئێران، شارەزایی لە زمانی فارسی بە باشی و پەیوەندییە فراوانەكانی وای كرد. 

ئەزموونی لە ئێران، شارەزایی لە زمانی فارسی و تۆڕی بەرفراوانی پەیوەندییەکانی وای لێکرد کە ببێتە فریادڕەس و "خاوەن ماڵ" گواستنەوەی بۆچوونی لە خودی ئێرانییەوە وەك خۆی.

برێت ماكگۆرك، دیپلۆماتكاری دیاری ئەمەریكی، بە چارەسەركەری پراگماتیانەی كێشەكان وەسفی دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، خاوەنی جبەخانەی گەورەی سەربازیی نییە، سەركردایەتی وڵاتێكی گەورە ناكات، بەڵام خاوەنی شتێكی زۆر كەموێنەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: خاوەن متمانەیەكی گەورە و تاوانایەكی جیاوازە لە هێشتنەوەی دەرگا بۆ گفتوگۆكان..

لە كۆشكی سپی پێشوازی لێ دەكرێت، لە پاریس، لە تاران، لە ئەنقەرە، لە كەنداو، دیپلۆماسیەتی وەك زمان هەڵبژاردووە، كە خاوەنی نێهێنییەكانە بۆ كرانەوەی دەرگا داخراوەكان.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین