لووتکەی جیهانی حکومەتەکان بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/2/3) ماڵپەڕی (Gulf today) بڵاویکردەوە، لووتکەی جیهانی حکومەتەکان بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە (60) سەرۆکی وڵاتان، حکومەت و جێگرەکانیان بەشدار دەبن، نزیکەی (500) وەزیر و نوێنەری زیاتر لە (150) حکومەت لەگەڵ بیرمەندانی پێشەنگ و شارەزایانی جیهانی ئامادەی لووتکەکە دەبن. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە لووتکەکەدا، بڕیارە لە ڕێگەی ئەجێندای پڕ لە گفتوگۆ و پانێڵەکانەوە چارەسەری واقیعی و کاریگەر بۆ ئاڵەنگارییە جیهانییەکان لە ڕێگوی لووتکەکەوە بدۆزرێتەوە.
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لەمساڵدا لەژێر ناونیشانی داڕشتنی حکوومەتەکانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بڕیارە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژانی (3) تاوەکو (5)ـی شوبات بەردەوام بێت زیاتر لە (6) هەزار کەسایەتی لە زیاتر لە (150) وڵاتی جیهانەوە بەشداری لووتکەکە دەبن..
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی کورتیدا بۆ میدیاکان لە دوبەی ڕایگەیاند، "لووتکەکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی جیهان و ناوچەکە، بەتایبەت لەسەر ئەو پێشهاتە نوێیانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روودەدەن کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییەکانی ناوچەکەدا".
جگە لە کەسایەتییە سیاسییەکان، ئەمساڵ زیاتر لە (80) رێکخراوی نێودەوڵەتی و شارەزای بوارە جیاجیاکان لە لووتکەکەدا بەشدارن، زیاتر لە (200) پانێڵ، کۆبوونەوە لە پەراوێزی لووتکەکەدا ئەنجام دەدرێن بە ئامانی شیکردنەوەی ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە بۆ کێشە جیهانییە جیاوازەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment