وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا: توركیا لەڕووی هەناردەكردنەوە لەدوای چینەوە دێت تورکیە

نوچەنێت

تورکیا لەچاو وڵاتانی ئاسیا تادێت قەبارەی هەناردەکردن و بازرگانی لەگەڵ وڵاتان فراوانتر دەکات، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا رایگەیاند، "تورکیا لەم دوایانەدا لەدوای چین بە دووەم وڵات دێت لە ڕووی هەمەجۆری بەرهەم و بازارەوە، هەروەها لە هەناردەکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپای ناوەراست و چین پێشەنگی وڵاتانە."

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/2) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، محەمەد فاتح کاجر وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا لە مەراسیمی واژۆکردنی دڵنیایی دووبارە پارەدارکردنی کۆمپانیای کۆسکێپ کە قەرز بە  کۆمپانیا بچووکەکان و مامناوەندەکانی دەدات رایگەیاند، ئامانجی ئێمە بۆ پشتیوانیکردنە و هاندانی  ئەم کۆمپانیایانەیە کە لە هەر بوارێک کاردەکەن بەتایبەت لە بوارەکانی پەیوەندییەکان و بەرنامەسازی کۆمپیوتەر و خزمەتگوزاری زانستی، دەتوانن ئەو کۆمپانیایانە بۆ ماوەی (48) مانگ پارەکە بە قیست بدەنەوە و سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییە.

وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا باسی لەوە کرد، ئابووری تورکیا تەنیا لە چارەگی سێیەمی ساڵی رابردوو (%3.7) گەشەی کردووە، وانیوامانە دەرفەتێکی باش بۆ هەموو کەرتە ئابووریەکان برەخسێنین، هەروەها لە (%69) بۆ کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان هەلی کارمان ڕەخساندووە.

محەمەد فاتح ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئابووری تورکیا و هەناردەکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو زۆر فراوان بووە، تورکیا بە دووەم وڵات دێت لەدوای چین لە ڕووی هەمەجۆری بەرهەم و بازارەوە، هەروەها لە هەناردەکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپای ناوەراست و چین پێشەنگی وڵاتانە، هەوڵی داوە لەگەڵ زۆربەی وڵاتان لە هەموو بوارەکان هەناردەکردن ئەنجام بدات.  

 

     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین