ئاماری توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بۆ ساڵی (2025) بڵاوكرایەوە
نوچە نێت: دنیا ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/4) د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە ساڵی (2025) دا سێ هەزار و (145) حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە، كە تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوایەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەشڵێت، داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمی چارەسەری پێویست بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابین بکات هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
د.سەباح هەورامی لەدرێژەی قسەکانیدا نیگەرانییەکانی خۆی لەهاتنی دەرمانی قاچاغ دەربڕی و گوتی، تائێستا دەرمانی قاچاغ دێتە سلێمانی و عێراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە دەرمانەکە فەیکە.
سەبارەت بە داتاکانی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە ە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند، لە ساڵی (2019)دا دوو هەزار و(675)حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە، هەروەها لە ساڵی (2023) سێ هەزار و (285) حاڵەت هەبوون واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە، لە ساڵی (2024)دا سێ هەزار و (310) کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment