هیندستان ئامادەیە لەسەر داوای ئەمەریكا دەستبەرداری کڕینی نەوتی ڕووسیا بێت
نوچە نێت: ژیوار سلێمان سەلكە
ڕۆژی سێشەمە (03/02/2026) دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ لێداوانێکی فەرمی لەلایەن هیندستانەوە ڕەوانە نەکراوە سەبارەت بە ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ڕووسیا. ئەمە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژی (02/02/2026) ڕایگەیاندووە، نارێندا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی کەمکردنەوەی پێناسی گومرگی لەسەر وڵاتەکەی بەڵێنی داوە کڕینی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت وەک بەرهەڵستییەک لە بەرامبەر درێژەدان بە شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا.
ترەمپ لە ناوەڕۆکی لێدوانەکەی سەبارەت بە پێناسە گومرگیەکانی سەر وڵاتی هیندستان ئاماژەی بەوەداوە، پێناسە گومرگیەکان بۆ (18٪) کەمدەکرێنەوە، کە پێشتر پێناسی گومرگی بە رێژەی (25٪) بەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتەدا سەپاندبوو، وە هەروەها (25٪)ی پێناسی گومرگی وەک سزایەک بۆ کڕینی نەوتی ڕووسیا دانابوو. ئەمەش وایکرد نارێندرا مۆدی لە میدیاکاندا سوپاسی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بکات لەسەر کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکان، بەڵام لە هیچ شوێنێک ئاماژەی بەوە نەکرد کە با س لە ڕاگرتنی نەوتی ڕووسیا کرابێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ساڵی (2022) هیندستان گەورەترین هاوردەکاری نەوتی ڕووسیایە و ئەو داشکاندنەی نەوتی بە دەرفەت زانیوە کە لەلایەن ڕووسیاوە دابینکراوە، هەروەها ڕووسیا لە ساڵی (2024) رێژەی (36٪) نەوتی هیندستانی دابینکردەوە، ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی لە رۆژئاوا بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ دابڕینی ڕووسیا لەو وڵاتانەی کە سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی داهات و ئابوورین بۆ ئەو وڵاتە بە تایبەتیش هیندستان، ئەمە لە کاتێکدا لە کۆتاییەکانی ساڵی (2025) ڤلادیمێر پۆتین بە سەردانێکی فەرمی بۆ نیودەلهی جەختی لەسەر بەڵێنی (گواستنەوەی بێ پچرانی) وزەی لەگەڵ هیندستان کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment