دیپلۆماتكارێك گرژی لە نێوان ڕووسیا و ئەڵمانیا دروست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "دیپلۆماتکارێکی ئەڵمانیای لە وڵاتەکەی دەرکرد". دەشڵێت، "هەنگاوەکە وەک وەڵامێک بووە لە دوورخستنەوەی دیپلۆماتکارێکی ڕووسیا".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/2/5) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "دیپلۆماتکارێکی ئەڵمانی لە وڵاتەکەی دەرکردووە وەک وەڵامێک لەبەرامبەر دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی ڕووسی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا ئەڵمانیا دەریکرد لە وڵاتەکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن لە وڵاتەکەدا". وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "بانگەشەکانی ئەڵمانیا کە دیپلۆماتکارە ڕووسیەکە دەستی لە سیخوڕی هەبووە ڕاست نین و هەڵبەستراون، بە هەموو شێوەیەک هەر گوتەیەکی لەم شێوەیە ڕەتدەکرێتەوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیان هیچ تۆمەتێکی لەم شێوەیە دەرنەکەوتووە و ڕاست نەبووە".

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هەنگاوەکەی ڕووسیای بەبێ بنەما ناوبرد، ڕایگەیاند، "دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی ئەڵمانی لە ڕووسیا بەهیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە". ڕاشیگەیاند، "پاساوەکانی ڕووسیا بۆ کردارێکی لەم شێوەیە قبووڵ نییە و وڵاتەکە هەوڵی داوە پەنا بباتە بەر ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی نارێک و دروست لە بەرامبەر شێوازی دیپلۆماسی و بەکارهێنانی سیاسەت و گفتوگۆ".

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، "دیپلۆماتکارەکە ئەندامێک بووە لە ستافی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە مۆسکۆ، هاوکات ئەڵمانیا بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگاری لە دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی بکات و هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بە مەبەستی داکۆکیردن و لێکۆڵینەوە لێی".

ماوەی چەند هەفتەیەکە دەزگا ئەمنییەکان لە سەرانسەری ئەوروپا ئاگاداری بڵاودەکەنەوە و هۆشداری دەدەن لە،، "زیادبوونی هەڕەشەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕووسیا کە ئامانجییانە ڕێگری لە هێزەکانی ڕۆژئاوا بکەن لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا لە بەرامبەر جەنگی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕووسیادا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین