ئەردۆغان: دژی هێرشی سەربازین بۆ سەر ئێران ئێران

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران رایگەیاند، "هەموو هەولێک دەدەین ناوچەکەمان دووربخەینەوە لە سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ و کەمکردنەوەی گەرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، ئێمە دژی هەر هێرشێکی سەربازین بۆ سەر ئێران."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی گەرانەوەی گەشتە دوو ڕۆژییەکەی لە سعودیە و میسر لە نێوفڕۆکە هەلسەنگاندنی بۆ چەند پرسێکی هەنووکەیی دەکات، یەکێک لەمانە ئەگەری هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و پێیوایە، مێزی دانوستاندنەکان گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گوتی، "هەموو هەولێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران، دەبێت ناوچەکەمان دووربخەینەوە لە سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ، وەک دەزانن ماوەکانی رابردوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجامدا و ڕۆژی دواتریش پەیوەندیم بە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی ئێران کرد."

سەبارەت بە بەسەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەنقەرە ئەردۆغان رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی سێقۆلێمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەمان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجام دا، پرسی ئیران لەلای ئێمە زیندووە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ ئێمە دژی هەر هێرشێکی سەربازیمان بۆ سەر ئێرانی دراوسێ ڕەتکردۆتەوە بە هاوبەشەکەشمان راگەیاند و ئێستا دەیبینین لایەنەکان ویستی دانوستاندنیان هەیە، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنییە هاتۆتە پێشەوە ناکرێت لەشوێنی هەڵبژاردنی گفتوگۆ ململانێ هەڵبژێردرێت، باشترین رێگە گەرانەوەیە بۆ مێزی دانوستاندن."

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەش کردەوە، "دەکرێت رێگەخۆش بکرێت بۆ کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکان، رێگەیەک هاتۆتە ئاراوە بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت، پێموایە ئەو لێک نزیک بوونەوەیە سوودی دەبێت بێ ئەوەی بگەین بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەدژی یەکتر، هیواخوازم کێشەکان بەرێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت بێ ئەوەی ناوچەکەمان ڕووبەرووی هێرشیکی نوێ ببێتەوە، وەک تورکیا بەرێگەی دیپلۆماسیەت و دانوستاندن دەستپێشخەری دەکەین بۆ بەشداری گفتوگۆی وڵاتانی دیکە لەو پرسە و بەتایبەت دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆکی ئێران و ئەمەریکا."

ئەو قسانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی ئەنقەرە ئامادەیی پیشاندا میوانداری دانوستاندنەکانی شاندی ئێران و ئەمەریکا بکات، بەڵام ئێران ئەوەی ڕەتکردەوە و داوای کرد، شوێنی دانوستاندنەکان لە ئەستەنبۆڵەوە بگوازرێتەوە بۆ عومان بەبێ بەشداری هیچ وڵاتێک دانوستاندنەکان بەرێوەبچێت.  

هاوکات سەبارەت بە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ سعودیە و میسر سەرۆکی تورکیا ئاشکرای کرد، "سعودیە هاوبەشێکی سەرەکی ئێمەیە لە زۆر بواردا بەتایبەت لەبوارەکانی پیشەسازی بەرگریی، گواستنەوە، تەندروستی، وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری چەند رێککەوتنێکمان واژۆ کرد، هەروەها لەگەڵ میسریش نزیکەی (8) رێککەتنی نوێمان لەبوارە جیاوازەکان واژۆ کردووە."

سەرۆکی تورکیا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و رێککەوتنی هەسەدە و ئیدارەی دیمەشق دووبارە دووپاتی کردەوە کە ئارامی و سەقامگیری ڕۆژئاوای کوردستان راستەوخۆ پەیوەندییان بە وڵاتەکەیان هەیە و دەشڵێت، "گەورەترین ویستی ئێمە یەکگرتنەوەی لایەنەکانە لە سەر بنەمای یەک دەوڵەت و یەک سوپا و یەک سووریا، پابەندبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێتە دەستەبەرکردنی ئاسیاش و سەقامگیریەکی هەمیشەیی لە ناوچەکە، پێویستە بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بەمێشکی دانەیەت پرۆسەکە ڕووبەڕووی ململانێ و درێژکردنەوەی کات و جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکان بکاتەوە، تاوەکو ئێستا بەهەڵە کاردانەوەکان بەسەر ئیدارەی دیمەشق و ئەنقەرە گەراوەتەوە، ئێمە هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی لە سووریایەکی یەکگرتوو و هاوبەش و ئاشتیداین کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێت."

هەروەها ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت، "ئێمە پشتگیری سووریا دەکەین، بە دڵسۆزیەوە بێ ئەوەی بلێین عەرەب، کورد، تورکمان، هەموو پێکهاتەکان لە باوەش دەگرین، گەلی سووریا دۆست و برای ئێمەیە، کێشەی ئێمە لەگەڵ تیرۆرە، هەروەها بەچارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر ئاسان دەبێت، هیوادارم لەدوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە  ئەگەر کۆدەنگیەکی لەسەر بێت دەتوانین پرۆسەکە سەربخەین." 

سەبارەت بە ئامانجی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتی نوێ ئەردۆغان رایگەیاند، "ئامانجی ئێمە لە پرۆسەی "تورکیایەکی دوور لەتیرۆر" دوورخستنەوەی ناوچەکەمان و وڵاتەکەمان لە تیرۆر، ئینشاڵڵە دەگەین بەئامانجەکەمان لە داهاتوو."

سەرچاوە:  (هەبار تورک

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین