ترەمپ هەڕەشە لە خامنەیی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشە لە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "ئەگەر ئامادەی دانووستاندن نەبن، ڕێگەی سەربازی زۆر خراپ دەبێت بۆیان و خامنەئی دڵتەنگ دەبێت".

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/2/5) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەرەشە لە عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "ڕێبەری باڵای ئێران دەبێت زۆر نیگەران بێت لە کاتێکدا ئەمەریکا بوونی سەربازی خۆی لە ناوچەکە زیاد دەکات و هەموو هەولێکی بۆ ئەوە بێت ڕێگەی سەربازی نەگیرێتەبەر لەلایەن ئەمەریکاوە".

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، "نامەیەکی بۆ خامنەئی ناردووە و هیواخوازە دەست بە دانووستاندن بکەن و ڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ لەجیاتی ڕێگەی سەربازی تاقی بکرێتەوە چونکە ڕێگە سەربازییەکە قورس و گران دەبێت بۆیان".

ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "ئدوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، ێران پلانی دامەزراندنی شوێنێکی ئەتۆمی نوێی هەبوو، ئەمەریکا ئاگادارە و لە ئەگەری ڕوودانی هەنگاوێکی لەم شێوەیە کاردانەوەی زۆر خراپیان دەبێت و ئەوە مەحاڵە ڕووبدات".

لەوەتەی ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ بووەتە سەرۆکی ئەمەریکا چەندین جاری جیاواز داوای گفتوگۆی نیوان ئەم دوو وڵاتەی کردووە، هاوکات چەندین جاریش هەڕەشەی کردووە و بە گوتەی سەرۆکی ئەمەریکا، "کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران چاوەڕوان کراوە و ئەگەری ڕوودانی هەیە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین