وەزیری دەرەوەی ئێران: گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمەریكا ئەرێنی بوون ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆکانی ئێران و ئەمەریکای بە ئەرێنی ناوبرد و ڕایگەیاند، "دانووستاندنەکان دەستپیکێکی باش و ئەرێنی بوون"، دەشڵێت، "گەڕێکی تری دانیشتن ئەنجام دەدرێتەوە".

ڕۆژی هەینی (2026/2/6) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "خولێکی نوێی گفتوگۆکردن دەستیپێکرد و وتووێژەکانی ئێران و ئەمەریکا ئەرێنی و دەستپێکێکی باش بوون، بەردەوامی بە گفتوگۆکان دەدرێت". هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لایەنی بەرامبەر ڕۆڵی دەبێت لە بڕیارەکانی داهاتوو و بڕیارە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات".

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، "ئامانجی ئەمەریکا زاڵبوونە بەسەر ڕەوشی بێ متمانەیی و گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ڕێککەوتن بۆ پرسەکانی سەر مێزی گفتوگۆ بەهۆی ئەوەی پێشووتر بێ متمانەییەکی قووڵ بوونی هەبوو کە ببوە هۆی ئالەنگارییەکی گەورە بۆ دانووستاندنەکان. ئەگەری بەهێز هەیە بۆ دیالۆگێکی نوێ کە بتوانێت لە بنەمادا بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی ئێران بپارێزێت."

لەلایەکی ترەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "گفتوگۆکان سەرەتایەکی باش بوون و هەردوولا لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان ڕێککەوتوون".

ئەمڕۆ هەینی (2026/2/6) دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. هەریەکە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا و براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا - سێنتکۆم لە کۆبوونەوەکەی مەسقەت بەشداربوون و عومانیش رۆڵی نێوەندگیری لە دانیشتنەکەدا گێرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین