فەڕەنسا کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە گرینلاند دەکاتەوە
نوچەنێت
ڕۆژی شەممە (2026/2/7) ئاژانسی (Euro News) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "وەک یەکەم وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا فەڕەنسا کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەی لە گرینلاند دادەمەزرێنێت و ژان نۆئێل پۆریێر، وەک کونسوڵخانەی گشتی دەستبەکار دەبێت و ڕۆڵی وڵات لەوێدا دەگێڕێت". وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە، "فەڕەنسا و دانیمارک و گرینلاند لە ڕێگەی پەیوەندییەکی بەهێزی دۆستایەتی و پڕۆژەی هاوبەشی گرنگ پەیوەندی بەهێزیان هەیە و فەڕەنسا پابەندبوونی خۆی بۆ ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی دانیمارک دووپات دەکاتەوە".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، "وڵاتانی ئەوروپا بەنیازن پێگەی دیپلۆماسی خۆیان بەهێز بکەن لەبەر ئەوە فەڕەنسا ئامانجییەتی چالاکانە بەشداری بکات لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکە و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پڕۆژە کولتووری، زانستی و ئابوورییەکان لەگەڵ گرینلاند".
ماوەیەکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا باس لە کۆنتڕۆڵکردنی خاکی گرینلاند دەکات لەلایەن ئەمەریکاوە و دەڵێت، "ئاگادارن ڕووسیا و چین دەبنە مایەی نیگەرانی سەبارەت بەم پرسە، هاوکات هەڕەشەی سزادانی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لە ئەگەری دژبوون بە هەنگاوەکەی ئەمەریکا بەرامبەر گرینلاند".
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی حوزەیرانی (2025) ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا هەنگاوەکەی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوێکی لەم شێوەیە ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردووش گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا، دانیمارک و گرینلاند چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەستیپێکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment