ژیری دەستکرد ناتوانێت واقیع بگۆڕێت
نوچەنێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ئەگەرچی چەندین مۆدێلی جیاوازی مۆبایل کەوتوونە بازاڕەکانی جیهانەوە و زۆر كاری پێ ئەنجام دەدرێت، کاری ڕۆژانەی ئاسان کردووە و تەنیا بە چەند چرکەیەکی کەم دەتوانێت ئەوەی ئامنجتە بەدەستی بهێنێت، بەڵام دەبێت بیرمان بێت ژیری دەستکرد و ئەو تەکنیکانەی کە لە تەکنەلۆجیای ئەم سەردەمەدا بەکاردەهێندرێت لە توانایاندا نییە واقیعی هیچ شتێک بگۆڕن و لە ئەنجامدا هەموو شتە سروشتییەکانی دەوروبەر وەک خۆیانن. بۆ نموونە کاتێک وێنەیەک بە مۆبایلێک دەچرکێندرێت مانای ئەوە نادات سروشتی وێنەکە یاخود ژینگەکە دەگۆڕێت، بەڵکو هەموو شتە سروشتییەکان وەک خۆیانن و ئەوەی جوانکاری بۆ دەکای یان جیای دەکاتەوە تەنیا بریتییە لە بەکارهێنانی هەندێک تەکنیکی شێوازەکانی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد
ژیری دەستکرد و ئامێرە جیاوازەکان
بەکارهێنەرانی مۆدێلە جیاوازەکانی مۆبایل ئامانجییانە جوانترین وێنە لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە بچرکێنن هەر یەکە و بە جۆرێک کارەکە دەکات و لە کۆتاییدا ئامانجی هەمووان بەدەستگەیشتنی جوانترینە بۆ هەر ئامانجێکیان بێت. چەند مۆدێلێکی مۆبایل هەوڵ دەدەن ژیری دەستکرد بەکاربهێنن لە وێنەگرتندا بەڵام شێوازەکانی جیاوازن و ئەگەری نییە هەموو ئەو وردەکارییانەی بەکاربهێندرێت و کاردانەوەکانی ئەرێنی بن.
زۆربەی جار ژیری دەستکرد و مۆبایلە جیاوازەکان وێنە واقیعەکە دەگۆڕن، بۆ نموونە شێوازەکانی ناڕوونی، چاڵ و چۆڵ و چەندین شێوەی تر بگۆڕێت، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت کە لە توانایاندا بێت وێنە بنەڕەتییەکە بگۆڕن، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی تەکنەلۆجیا ئەم شێوازانەیان بە بەرزکردنەوەی وردەکاری و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ناودەبەن.
ئاشکرایە لە ڕێگەی ژیری دەستکرد و تەکنەلۆجیای جیاوازە دەتواندرێت چەندین وردەکاری ژیری دەستکرد بەکاربهێندرێت بۆ نموونە، کاتێک بەکارهێنەرێک ئامانجییەتی وێنەیەک بگرێت چەندین وردەکاری جیاوازی پرۆسەی ژیری دەستکرد دێتە بەردەست کە لە ڕێگەیەوە دەتواندرێت جوانکاری و وردەکاری گرنگتر و زیاتر بە وێنەکە بدرێت.
وێنەگرتن
بەشێوەیەکی گشتی شێواز و مۆدێلە جیاوازەکانی هەموو ئەو تەکنەلۆجیایانەی لە بەردەستدان بە شێوەی جیاواز دیزاین کراون، بەڵام لێرەدا گرنگترین خاڵ کە پێویستە هەمیشە لەبیرمان بێت بریتییە لەوەی کە وێنەکانی ژیری دەستکردج و تەکنەلۆجیا لە توانایان دانییە واقیعی ڕاستەقینەی شتەکان بگۆڕن و ئەوەی سروشتی هەر شتێکە لە هەموو کات و ساتێکدا هەر سروشتی خۆیەتی و جیاواز نابێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تەکنەلۆجیا ڕایدەگەیێنێت، "هەوڵیانداوە زۆرترین جوانکاری و ڕووناکی بۆ پەرەپێدانی ئامێرەکان بەکاربهێنن تاوەکو بەکارهێنەران ڕازی بکەن و زۆرترین خواست هەبێت لەسەر ئامێرەکانیان و پێشوازی باشیان لێبکرێت و هەموو کات هەوڵدەدەن زۆرترین هەوڵدان و پێشکەوتن پێشکەش بکەن".
کاتێک بەکارهێنەر مەبەستییەتی وێنەیەک بگرێت تەنها یەک وێنە ناگرێت، بەڵکو چەندین وێنەی جیاواز دەگرێت و ئامێرەکە هەوڵ دەدات جوانترین پێشکەش بکات کاتێک یەک وێنەی کۆتایی دەدات بۆ ئەوەی دوور بێت لە هەر ناڕوونییەک کە ئەگەری ڕوودانی هەبێت".
بەهۆی ئەوەی بەکارهێنەران هەمیشە بەدوای باشتریندا دەگەڕێن کۆمیانیا تەکنەلۆجییە بەناوبانگەکانی جیهان هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان باشترین و مۆدێرنترین بەرهەم بهێنن تاوەکو یەک بگرێتەوە لەگەڵ خواستی سەردەم و زۆرترین هەوادار و بەکارهێنەری هەبێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (بی بی سی)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment