سەرۆکی کۆریای باکوور سیاسەتی داهاتووی وڵاتەکەی ڕادەگەیێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆریای باکوور کۆنفڕانسی سیاسی دەکات، بڕیارە لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی ئەم وڵاتە پلانەکانی بۆ بەهێزکردنی زیاتری سیاسەتی وڵاتەکەی و چەکی ئەتۆمی ڕابگەیێنێت.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/2/8) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، کۆریای باکوور لە کۆتایی ئەم مانگە کۆنفرانسێکی سیاسی گەورە ئەنجام بدات، بڕیارە کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور، "سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پێنج ساڵی داهاتووی ئەم وڵاتە ڕابگەیێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئەجێندای کۆنفڕانسەکە ئاشکرا نەکراوە جگە لەوەی کە سیاسەت پرسی سەرەکی کۆنفڕانسەکە دەبێت".

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆنگرەکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت وەک نمایشێکی وریایانە دەبێت بۆ ڕاگەیاندنی سیاسەتی داهاتو بەهۆی ئەوەی سەرۆکی وڵاتەکە ئامادەکاری کردووە، پشکنینی چەکی کردووە و سەردانی شوێنە سەربازییەکان و پڕۆژە ئابوورییەکانی کردووە. لە بەرامبەردا کەسانی نزیکی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ستایشی بەهێزکردنی هێزی سەربازی وڵاتەکە و پەرەپێدانی نیشتمانیان دەکەن لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەیانەوە.

بە گوێرەی گوتەی شارەزایانی سیاسی لە ڕێگەی کۆنفڕانسەکەوە سەرۆکی کۆریای باکوور ئامانجییەتی جەخت بکاتەوە لەسەر تووندترکردنی  سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەریەکە لە مۆسکۆ و پەکین بەهێزتر بکات و هەڵوێستی تووندتر بگرێتە بەر لە دژی کۆریای باشوور. 

ماوەی (15) کۆریای باکوور پێگەیەکی بەهێزی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەیی کیم بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا ڕوون نییە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە (2019) وە دوای دووەم کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی ناکۆکی لەسەر سزاکانی سەر بەرنامەی چەکی ئەتۆمی گرژی تەواوی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین