ئیلهام ئەحمەد: یەکگرتووییەکی مێژوویی کورد دروست بووە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (8/2/2026) ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کۆبوونەوەی یەکێتی ڕۆشنبیران لە قامیشلۆ، لەبارەی مافەکانی کورد لە حکومەتی نوێی سووریادا ڕایگەیاند، لە یەکێتی ئەوروپا پڕۆژەیەک بۆ ئازادی گەلان لە ئارادابوو، بەڵام لەم دواییانەدا هەندێک هەستیاری سەریان هەڵداوە، بەتایبەتی لەبارەی مافەکانی گەلان، بەڵام ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە، مافەکانی گەلی کورد لە دەستوردا دەچەسپێنرێت، لە قۆناغی داهاتووشدا دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دێت، هەرچەندە هەوڵی زۆر هەیە بۆ ململانێی ناوخۆیی، بەتایبەتی لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا، بۆیە دەبێت وریا بین.
ئیلهام ئەحمەد لەبارەی هەوڵە دەرەکییەکانەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە گووتی، کەسانێک هەن کە هەوڵ دەدەن ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی لە نێوان گروپە جیاوازەکاندا هەڵبگیرسێنن، بۆیە کورد وەک گەلێک کە لەسەر خاکی دێرینی خۆی دەژی، ڕووبەڕووی سیاسەتی پاوانخوازانە بووەتەوە کە ئامانج لێی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و سەپاندنی عەقڵییەتێکی دیاریکراوە، ئەوان لە هەوڵی پەراوێزخستنی گەلی کوردن و دەیانەوێت ڕق و کینە و دوژمنایەتی پەرە پێبدەن، بەڵام هەوڵمان داوە ڕێگری لەم کارە بکەین، بۆ ئەوەی لە دژی ئاشوب و گەندەڵی بوەستین و دڵنیابین لە مافی گەلەکەمان.
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی خۆسەر سەبارەت بە بڕیارەكانی دیمەشق بۆ مافی کورد، دەڵێت، بڕیارێکی ئەرێنییە و ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەکەین، چ لە ڕووی سیاسی و چ لە ڕووی یاساییەوە، هەروەها لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی کردەیی، چونکە ئەو بڕیارەی حکومەتی کاتی سەبارەت بە مافەکانی کورد دەریكردووە بە یەکەمین بڕیاری لە جۆرە دادەنرێت، سووریا لە بڕیارەکەدا دان بە کورددا دەنێت کە خاوەنی دەسەڵاتی بڕیاردان و ناسنامەی خۆیەتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment