بەم نزیکانە ڕاپۆرتێکی تورگوت ئۆزال سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد بڵاودەکرێتەوە تورکیە

نوچەنێت

دەزگای تورگوت ئۆزال رایگەیاند، بەم نزیکانە ڕاپۆرتێک بە ناوی "باشووری ڕۆژهەڵات" کە لەلایەن تورگوت ئۆزال ئامادەکرابوو سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەی نامیلکە بڵاودەکەینەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/8) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە، دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بە سەر مردنی تورگوت ئۆزال سەرۆکی تورکیا کە ڕۆلێکی بەرچاوی هەبووە لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەرەکردنی پرسی کورد لە ساڵی (1990)، سەمیح نارلی، سەرۆکی دامەزراوەی تورگوت ئۆزال دەڵێت، "گەورەترین هیوای ئۆزال، هەموو پێکهاتەکان  یەکگرتوو بە برایەتی و ئاشتی لەنێو  تورکیایەک بە هێزە وە بژین، ئەگەر ئۆزال زیاتر تەمەنی درێژبوایە تورکیا دەگەیشتە خاڵێکی جیاوازتر ."

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی تایبەت پەیوەست بە چارەسەرکردنی پرسی کورد نارلی رایگەیاندووە، لەسەردەمی ئۆزال کەخۆی سەرپەرشتی ڕاپۆرتێکی بەناوی "کێشەی باشووری ڕۆژهەڵات" کە دوو وەزیری راسپارد بوو بۆ ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتە کە تیایدا سەرنجی خستۆتە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد بەشێوەی دیاڵۆک لەبڕی بەکارهێنانی چەک لەنێوان سەربازانی تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

هەر سەبارەت بە کێشەی کورد  سەرۆکی دامەزراوەی تورگوت ئۆزال ئاشکرای دەکات کە بەم دواییانە چەند پەیامێکی ئیمراڵی راگەیێندرا کە تورگوت ئۆزال لە رابردوو بە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی راگەیاندبوو هەرگیز خەباتی چەکداری سوودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت.

هەروەها دەشڵێت، بەم نزیکانە ئەو ڕاپۆرتەی کە ساڵانی (90)ـەکان لەلایەن تورگوت ئۆزال ئامادەکراوە بەشێوەی نامیلکە بڵاودەکەینەوە و بەسەر هەموو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا دابەشی دەکەین، ئەو نامیلکەیە دەبێتە میراتگری رۆحی ئۆزالی و هەرگیز جارێکی دیکە تورکیا لەتوانای دانییە تورگوت ئۆزالیێی دیکە لەدەست بدات چونکە بەجددی هەوڵی چارەسەرکردنی کێسەی کورد و کپکردنی چەکەکانی هەبووە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تورگوت ئۆزال هەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە (17)ـی نیسانی (1993) بەشێوەیەکی گوماناوی بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا، لە ساڵی نەوەتەکان هەوڵی چارەسەرکردنی پرۆسەی ئاشتی دا لەگەڵ پەکەکە، کورە گەورەکەی ئۆزال لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی نوێ رایگەیاند بەهۆی ئەوەی باوکی دەستی بردووە بۆ پرسی کورد ژەهرخوارد کراوە بەهۆی نەخۆشییەوە نەمردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین