کۆمسیۆنی چارەسەری بۆ گوێگرتن لە پێشنیاری دەرکردنی یاساکان لە پرۆسەی ئاشتی کۆدەبێتەوە تورکیە

نوچە نێت:

دوایین کۆبوونەوەی گروپی پرۆسەی کۆمسیۆنی چارەسەری سەبارەت بە دەرکردنی یاسایەک لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و چەکدارانی پەکەکە وگەرانەوەیان بۆ تورکیا بۆ گوێگرتن لە پێشنیارەکانی ئەندامان لە (11)ـی شوبات بەرێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/9) ماڵپەڕی (AMED) بڵاوی کردەوە، کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی و برایەتی و دیموکراسی دوایین ڕاپۆرتی کۆتایی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ئامادە دەکات و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت. لەم چوارچێوەیە بڕیارە ئەندامانی کۆمسیۆنی چارەسەری لە (11)ـی شوبات دوایین کۆبووەوە ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەروان دەکرێت لەدوای پرۆسەی پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆمسیۆن چەند بڕیارێک سەبارەت بە ئەندامانی رێکخراوی پارتی کرێکاری کوردستان (پەکەکە) لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە دەربکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەم کۆبوونەوەیەی کۆتایی گوێ لە پێشنیارەکانی ئەندامانی لایەنەکانی کۆمسیۆنی تورکیا دەگرێت سەبارەت بە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی نوێ و چەکدانانی پەکەکە.   

نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە دەکات، بەئامانجی دەرکردنی یاسایەک بۆ گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکە و ئامادەکردنی دوایین بڕگەی راپۆرتی گشتی و چەند پرسێکی تایبەت بەو پرۆسەیە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا لەدوای دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزرا، تیایدا (51) ئەندامی لەلایەنە جیاوازەکانی تورکیا بەشدارن بۆ چارەسەری پرسی کورد و چەکدانانی پەکەکە لە پرۆسەکەدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین