وەزیری بەرگریی تورکیا: هێزە سەربازییەکانمان لە سووریا ناکشێنینەوە تورکیە

نوچەنێت

یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "بەهۆی بوونی هەڕەشەی تیرۆر لە سووریا بۆ سەر وڵاتەکەمان لە قۆناغی ئێستادا هێزە سەربازییەکانمان لە سووریا دەمێننەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/9) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا بەشداری لە بەڵگە فیلمی دیکۆمێنتاریی "ئۆزدەمیر بایراکتار" بە ناونیشانی "تێپەربوونی پێشەنگێک لەم جیهانەدا" کرد، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا لەو رێورەسمەدا بەفەرمی رایدەگەیێنێت، سەربازانی تورکیا لە بەرنامەیان دانییە لەو شوێنانەی سووریا بکشێنەوە کە مەترسی هەڕەشەی تیرۆریان هەیە، کشانەوەی هێزەکانمان تەنیا لەلایەن جمهویەتی نیشتیمانی تورکیا بڕیاری لەسەر دەدرێت."

یەشار گولەر سەبارەت بە دەنگۆی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن لەوشێونانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا رێککەوتوونە تورکیا هێزەکانی کشانتەوە گوتی، لەم قۆناغەی ئێستادا بڕیارێکی لەم شێوەیە نییە و دەشڵێت، "بەگوێرەی دۆخی ناوچەکە بەرامبەر بە هەموو ئەگەرێک ئەرکەکانمان بۆ پارستنی سنوورەکانی وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا بەردەوامە و لەم شوێنانە ناکشێینەوە و هەرگیز تورکیا گوێینەداوەتە قسەی کەس."

سەبارەت بە هێزەکانی هەسەدە دووپاتی کردەوە، هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا یەکدەگرنەوە، بەمشێوەیە کێشەی یەپەگە چارەسەر دەبێت، پێناچێت دووبارە هەڕەشەکانی تیرۆر لەم ناوچانە سەرهەڵبداتەوە، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوەنایەت هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەمان نییە ئێمە لەخۆپارێزی بەردەوامین و رێگە بەهیچ چالاکییەکی جوداخوازیی نادەین ببێتە تێکدانی ئاسایشی تورکیا.

جێگەی باسە، لەگەڵ ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەد، تورکیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا پتەوکردووە و پەیوەندییەکانی ئاساییکردەوە و هەموو پشتیوانییەکی سەربازیی پێشکەش بە هێزەکانی سوپای سووریا کرد. لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی دیمەشق رێککەوتون تورکیا ئامادەنییە لە خاکی سووریا بکشێتەوە.

 

 

 

   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین