کرێملن: پابەندین بە ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا
نوچەنێت
ڕۆژی دووشەممە (2026/2/9) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، "ڕووسیا پابەندە بەو ڕێککەوتنەی لە نیوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئالاسکا گفتوگۆی لەسەر کرا و گفتوگۆکان بەردەوامن".
بە گوتەی پیسکۆڤ، "ڕێککەوتنەکەنەکەی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا چەندین لێکتێگەیشتنی هاوبەشی تێدایە، مۆسکۆ بڕوای وایە دەکرێت ببنە بنەما بۆ کۆتایی هێنان و پێشکەوتنی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".
لە لایەکی ترەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنە لە هەنگاوەکانی ئەمەریکا گرت سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئەم وڵاتە لە بەرامبەر ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکا، ڕایگەیاند، "ئەمەریکا دوودڵە بەرامبەر جێبەجێکردنی هەنگاوەکان بەرامبەر ئۆکراینا". هاوکات دووپاتی دەکاتەوە، "ڕووسیا ئامادە بۆ جێبەجێکردن و هەنگاوی باشیان ناوە".
جێگەی باسە مانگی ئابی (2025) ترەمپ و پوتین لە ئالاسکا باسیان لە ڕێککەوتنێکی هاوبەش هەردوو وڵات کرد، دواتر سەرۆکی ڕووسیا رایگهیاند، "ئامادهیه بهوردی تاوتوێی پلانهكهی ئهمهریكا بكات" دواتر لە وەڵامی ئەمەریكا سەرۆكی ڕووسیا گووتی، "چارەسەرکردنی جهنگ لەگەڵ ئۆکراینا بە شێوازی ئاشتییانە، پێویستی بە گفتوگۆی وردتر و کاریگەرتر ههیه، تاوەکو هەردوولامان زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە و جەنگ کۆتایی بێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment