کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچیت
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/11) ماڵپەڕی فەرمی (کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن MSC) بڵاویکردەوە، لە ڕۆژانی (14-12) شوباتی (2026) کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. چەندین سەرۆکی وڵاتان و بەرپرسانی باڵا ئامادەی کۆنفڕانسەکە دەبن، بڕیارە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا بکات.
ساڵی ڕابردوو ماڵپەڕی (نوچە نێت) ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بڵاوکردەوە کە چاودێرانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە کردبوو، "بەشداریکردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (MSC2025) گرنگی ستراتیژی هەرێم لە کاروباری ناوچەیی و جیهانیدا دووپات کردەوە چونکە لە ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی سەرۆکی هەرێمەوە، هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی دادەندرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان، پەرەپێدانی گەشەی ئابووری و بەرەو پێش بردنی هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکان".
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی کۆنفڕانسەکە، "بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو بۆ داهاتووی ئاسایشی جیهان زۆر گرنگە لەبەر ئەوە سەرۆکی وڵاتان دیدگا و بۆچوونیان وەردەگیرێت و ئاڵۆگۆڕی چەندین بۆجوونی جیاوازیان دەکەن و لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی جیاواز ئەنجام دەدەن".
بە گوێرەی زانیارییەکان خەڵاتی ئەمساڵی ئیوالد ڤۆن کلێست، وەک بەشێک لە چالاکی کۆنفڕانسەکە دەبەخشرێت بە گەلی ئۆکراینا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا خەڵاتەکە وەردەگرێت و وتارێک پێشکەش دەکات، چاوەڕوان دەکرێت لە وتارەکەیدا، "باس لە دۆخی ئۆکراینا بە گشتی، پشتیوانی وڵاتانی جیهان و کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بکات".
ساڵانە لە کۆنفڕانسەکەدا دوایین پێشهاتە جیاوازەکان، پرسەکانی وڵاتان، بەدواداچوون و ڕاسپاردە دەخرێنە بەرباس بە ئامانجی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ ژیانکردنی هاووڵاتییان لە جیهاندا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment